دەزگاى گشتى کاروبارى مین

پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن بە کۆمپانیاکانى بوارى مینپاکى کەلە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، و ڕێکخراوەکانى مرۆیی (ناوخۆیی و بیانى) کە لە بوارى مینپاکى کاردەکەن لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، بە پێی بوونى توانا و لێهاتووى مرۆیی بوونى کەلوپەلى پێویست و تایبەت بە بوارى مینپاکى بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێسا و ڕێنماییەکانى دەزگاى گشتى کاروبارى مین.
گرێبەستکردن لە بوارى مينپاکى (پاککردنەوە Clearance، نيشانەکردن permanent Marking، ڕوپێوى Survey، ڕاهێنان Training، بەڕێوەبردنى مەترسى مين و تەقەمەنى Mine & Erw Risk Management).
پەروەردەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی هەموو ئەو چالاکییانە دەگرێتەوە کە بە هۆیانەوە ڕێژەی قوربانییانی مین و پارچە تەقەمەنییەکان کەم دەکرێتەوە، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکانی بەر مەترسی و گۆڕینی هەڵسوکەوتیان. ئەمەش چالاکییەکانی: (بڵاوکردنەوەی زانیارییە گشتییەکان، پەروەردە و ڕاهێنان و پەیوەندیکردنی کاروباری مین بە کۆمەڵگا) دەگرێتەوە.
لە چوارچێوەى بەرنامەى کاروبارى مین ئەم زاراوەیە ئەو تاسک و کردارانە دەگرێتەوە کە بە هۆیانەوە دڵنیایى دەدرێت بە پاککردنەوە و یان لە ناوبردنى هەموو مین و پارچە تەقەمەنییەکان لە ناوچەیەکى دیاریکراو و لە قوڵاییەکى دیاریکراو، یاخود هەر پێوەرێکى تر کە دەسەڵاتى کاروبارى مینی نیشتمانى دیارى دەکات.
دەستنيشانکردنى ناوچە مەترسيدارەکان (کێڵگە مينەکان، ناوچەى مەترسيدار) بە شێوەى ليست، کە زانيارى تەواو لەسەر شوێن و ڕووبەر و بە دەست نيشانکردنى پۆوتانى جوگرافى و دابينکردنى نەخشەى پرۆفيشيناڵى جوگرافى ناوچەکە بە ڕەنگاوڕەنگ و قەبارەى جياواز، بە پێی پێويستى کارەکە بە جۆرى چاپکراو و جۆرى ئەليکترۆنى بە شێوازى فايل لە ڕێگاى پۆستى ئەلکترۆنى و يان لەسەر سى دى ڕەوانە دەکرێت.