پێناسە
لە چوارچێوەى بەرنامەى کاروبارى مین ئەم زاراوەیە ئەو تاسک و کردارانە دەگرێتەوە کە بە هۆیانەوە دڵنیایى دەدرێت بە پاککردنەوە و یان لە ناوبردنى هەموو مین و پارچە تەقەمەنییەکان لە ناوچەیەکى دیاریکراو و لە قوڵاییەکى دیاریکراو، یاخود هەر پێوەرێکى تر کە دەسەڵاتى کاروبارى مینی نیشتمانى دیارى دەکات.
لایەنی بەرپرس
دەزگاى گشتى کاروبارى مین / بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى / بەڕێوەبەرايەتى چالاکيەکانى مين لابردن
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگا » بەڕێوەبەرايەتى چالاکیەکانى مین لابردن

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرايەتى چالاکییەکانى مین لابردن / هەولێر
هەولێر / گوندى ئیتالى١ / شەقامى ١٠٠ مەترى
07517380205
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کێڵگه‌ى مين ڕێگاى پێگه‌يشتنى هه‌بێت.
پێشترایەتى (اولویەت) پاککردنه‌وه‌ى کێڵگه‌ مينه‌که‌ بە پێى ڕێنماییەکانى دەزگا بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ بەڵگەنامەیەکی نییە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
به‌ گوێره‌ى ڕووبەر و جۆرى کێڵگه‌کان.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى.
واژۆکردنى بەڵگەنامەى ڕادەستکردنەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-04
دوا دەستکاری27-02-2023

Add new comment