پێناسە
              دەستنيشانکردنى ناوچە مەترسيدارەکان (کێڵگە مينەکان، ناوچەى مەترسيدار) بە شێوەى ليست، کە زانيارى تەواو لەسەر شوێن و ڕووبەر و بە دەستنيشانکردنى پۆوتانى جوگرافى و دابينکردنى نەخشەى پڕۆفيشيناڵى جوگرافى ناوچەکە بە ڕەنگاوڕەنگ و قەبارەى جياواز، بەپێی پێويستى کارەکە، بە جۆرى چاپکراو و مینی ئەلکترۆنى، بە شێوازى فايل لە ڕێگاى پۆستى ئەلکترۆنى يان لەسەر سى دى ڕەوانە بکرێت. 
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى » بەڕێوەبەرايەتى پلاندانان و بەدواداچوون
کاتی کارکردن
              (٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرايەتیى پلاندانان و بەدواداچوون / هەولێر
هەولێر/ شەقامی ١٠٠م/ گوندی ئیتاڵی ١
            0662534524
    مەرجەکان
          ئاڕاستەکردنى نووسراوێکى فەرمى لە لايەنێکى حکومى، کە تيايدا ڕوون کرابێتەوە ئەم زانياريیە بۆ چ لايەنێک و لە چ بوارێکدا بەکاردێت.
      
      هەر ڕێکخراو و کۆمپانيايەک کە داواکارە زانيارى لەسەر ناوچە مەترسيدارەکانی بۆ دابينبکرێت پێويستە لە لايەن وەزارەتى پەيوەنديدارى حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە و نووسراوێک ئاڕاستەى دەزگاى گشتى کاروبارى مين بکات.
      
      دەبێت تانوپۆی جوگرافی ناوچەى مهبهست دیاریبکرێت.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          تەنیا نووسراوە فەرميیەکە پێويستە.
              ماوەی پێویست
              سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
          تێچوو
              بێبەرامبەرە.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          گەيشتنى نووسراوى فەرمیى داواکارى زانيارى بۆ دەزگا.
      
      وەرگرتنەوەى وەڵام بە نووسراوى فەرمى لە دەزگا.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MAA-02
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        17-03-2024