پێناسە
پەروەردەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی هەموو ئەو چالاکییانە دەگرێتەوە کە بە هۆیانەوە ڕێژەی قوربانییانی مین و پارچە تەقەمەنییەکان کەم دەکرێتەوە، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکانی بەر مەترسی و گۆڕینی هەڵسوکەوتیان. ئەمەش چالاکییەکانی: (بڵاوکردنەوەی زانیارییە گشتییەکان، پەروەردە و ڕاهێنان و پەیوەندیکردنی کاروباری مین بە کۆمەڵگا) دەگرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
دەزگاى گشتى کاروبارى مین / بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ده‌زگاى گشتى كاروبارى مين/ بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروبارى ته‌كنيكى/بەرێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانییانی مین

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانییانی مین
هەولێر/ گوندی ئیتاڵی١ / شەقامی ١٠٠ مەتری

0662534524
بەڕێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانییانی مین / دهۆک
دهۆک / نزارکێ
7603464
بەڕێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانییانی مین / گەرمیان
کەلار / گەڕەکی کەلاری کۆن / سەر شەقامی سەرەکی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
تەنها مەرج ئەوەیە کە لایەنی داواکار لە شوێنی خۆی یان لە کار و چالاکییەکانی مەیدانی، ئەندامەکانی ڕووبەڕوی مەترسی مین و تەقەمەنی ببنەوە. دەربارەی ئاوارەکان لەوانەیە ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بوونە هیچ مەترسی نەبێت، بەڵام کە دەگەرێنەوە زێدی خۆی ڕووبەڕوی مەترسی مین و تەقەمەنی دەبنەوە بۆیە لەو بارەدا ئاوارەکان دەبێ پەیام و ڕێنمایی سەلامەتیان پێ بدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تەنها داواکارییەکی فەرمی و واژۆکراو لە لایەن بەرپرس یان بەڕێوەبەری لایەنی داواکار ( گوند، دامودەزگای حکومی، ڕێکخراو/کۆمپانیا)ەکە و زانیاری تەواو لەسەر لایەنەکە و بەشداربووان تێدابێت.

ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٥) پێنج بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویستە داواکاری نوسراو و فەرمی بکات بۆ دەزگای مین بنێردرێت.
دوای تۆمارکردن داواکارییەکە لە دوا هەنگاو دەبێ لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەکنیکی لە ئۆفیسی سەرەکی یان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە پارێزگاکان پەسەند بکرێت تا کاری لەسەر بکرێت.
هاتوو دەرچوو.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان (تێبینی نووسین و بەرزکردنەوە).
بەڕێوەبەری گشتی دیوان (ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەکنیکی).
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەکنیکی (تێبینی نووسین و بەرزکردنەوە).
بەڕێوەبەری گشتی تەکنیکی (پەسەندکردن و ناردنی بۆ ب. هۆشیارکردنەوە بۆ جێبەجێکردن).
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە پارێزگاکان دوای تۆمارکردن داواکارییەکە لە ڕێگای یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەنێردرێت. دوای پەسەندکردنی بۆ ب.هۆشیارکردنەوە دەنێردرێت بۆ جێبەجێکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-01
دوا دەستکاری11-08-2022

Add new comment