وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی

پێناسە
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م) / تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان / بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
00964662230250 - 00964662232475
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ئاراس / تەنیشت وەزارەتی تەندروستی
ئیمەیڵ:- gdoe.erbil@moe.gov.krd
07504499145
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەند
هەولێر/ (٦٠م) / تەنیشت بنایەی یەکیەتی زانایانی کوردستان
ئیمەیل: B.parwardai.N.hawler@gmail.com
07504727535
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
هەولێر/عه نکاوه - نزیک ئاگرکوژینه‌وه ی عه نکاوه
ئیمەیل: parwarda.d@gmail.com

07504556115
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر
ئامادەیی باخانی کچان
ئیمەیل: parwardaydashtyhawler@gmail.com

07517972455
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە
قەزای شەقڵاوە/ بەرامبەر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە.
ئیمەیل: parwardayshaqlawa@gmail.com
07504459618 - 07504625435
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسور
مێرگەسۆر- گۆرەتوو- خانوو شەهیدانی گۆرەتوو
ئیمەیل: mjhadrazaq1@gmail.com
07504486922 -07504679095
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رەواندز
قەزای رەواندز/ رێگای سەرەکی دۆڵی ئاکۆیان.
ئیمەیل: Rwandzeducational@gmail.com
07510119790
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان
قەزای چۆمان/ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان
ئیمەیل: parwarday.choman2003@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات
قەزای خەبات / قایمقامیەتی قەزای خەبات
ئیمەیڵ:- xabat_100@yahoo.com
07514244443
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
قەزای کۆیە / ئامادەیی کۆیەی کچان
ئیمەیل: Koyaparwarda@gmail.com
07501212731
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران
قەزای سۆران / دەروازەی سۆران / شەقامی بارزانی نەمر
ئیمەیل: Parwardaysoran1997@gmail.com
07517595334
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخمور
مخمور / ڕێگای سەرەکی / بەرامبەر سایلۆ
ئیمەیل: Abdulla.hawlerr@gmail.com
07504603753
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلیمانی
سلێمانی / نزیک پاسپۆرتى سلیمانى
ئیمەیڵ:- plan.suly@gmail.com
0533192070
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی سابونکەران / بەرامبەر بانکی گۆیژە
ئیمەیل:plan.rozhhalat@gmail.com
07703203965
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / تەنیشت مەکتەب سیاسی (ی.ن.ک)
ئیمەیڵ:- plan.rojawa@gmail.com
07703628880
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان
قەزای دوکان / بانکی دوکان
ئیمەیڵ:- dukan@suliparwarda.com
07701575347
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە
ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیل:rania@suliparwarda.com
07501566300
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر
قەڵادزێ / گەڕەکی ئاشتی / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ
ئیمەیڵ:- Pshdar@suliparwarda.com
07701550499 - 07501242489
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن
قوتابخانەی شۆڕی نوێی بنەڕەتی / پۆستە و گەیاندنی پێنجوێن
ئیمەیڵ:- parwardaypenjwen92@gmail.com
07732639998
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سیدسادق
سەیدسادق/ شەهیدان / نزیک کتێبخانەى گشتى
ئیمەیڵ:- plansaidsadq@gmail.com
0538840043
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەرەداغ
قەزای قەرەداغ / قائمقامیەتی قەزای قەرەداغ
ئیمەیڵ:- qaradax@suliparwarda.com
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان / هەوارەبەرزە
ئیمەیل: plandarband@gmail.com
07702252582
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور
هەڵەبجەی تازە / سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
ئیمەیڵ:- Plan.sharazwr@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی دهۆک
دهۆک/ نەخوشخانا ئازادى
ئیمەیڵ:- ahnadbani2050@Gmail .com

07504507649
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات/ دهۆک
دهۆک / جادا سولاڤ / نەخوشخانا ئازادی
07504509782
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زاخۆ
زاخۆ / نەخوشخانا هەوارهاتن زاخۆ (نەخوشخانا شعبانیک)
ئیمەیل: perwerdazaxo1@yahoo.com
07504502529
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سێمێل
دهوک / سێمێل
07504717823
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەردەڕەش
بەردەڕەش/ نزیک بەنکى بەردەڕەش
ئیمەیڵ:- pd.bardarash@gmail.com

07504699589
مەرجەکان
دیاریكردنی ئامانجی گشتی و تایبەتی لە وەرگرتنی ئەم مۆڵەتە، پێویستە پرۆژەكە خزمەتێک پێشكەش بە ئامانجە پەروەردەییەكان بكات، بە جۆرێک توانای یارمەتیدانی هەبێت لە باشتركردنی كوالیتی پەروەردە.
دیاریكردنی سوودی ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پڕۆژەكە، پێویستە ئەم پرۆژە لەگەڵ بەها نیشتیمانی و پرەنسیپە گشتی و تایبەتییەكانی كۆمەڵگا بگونجێت.
دیاریکردنی سەرچاوە دارایی و لایەنی پاڵپشتکار.
دیاریکردنی بڕی کرێی خوێندنی ساڵانە کە لە فێرخواز وەردەگیرێت.
دەستنیشانكردنی ناوێكی تایبەت و جیاكەرەوە بۆ قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی، كە لەگەڵ تایبەتمەندییە كلتوری و پەروەردەیی و نیشتمانییەكانی هەرێمی کوردستان بگونجێت.
دیاریكردنی ڕێژەی ئەوپەڕی ژمارەی قوتابیان كە دەتوانێت لەخۆ بگرێت، بە پێی توانای شوێنەكەی.
دیاریكردنی زمانی خوێندن (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
ئامادەكردنی پلانی خوێندن لەگەڵ پرۆگرامەكانی خوێندن.
ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، باجى خانوبەرە) هەبێت.
میلاكی تەواو بێت كە ڕێژەی میلاک لە (٪٨٠) كەمتر نەبێت و وانەبێژ لە (٪٢٠) زیاتر نەبێت.
ڕووبەری بینای قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومیی لە (٢،٠٠٠)م٢ كەمتر نەبێت، و تەلارى قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومیی لە (١،٥٠٠)م٢ كەمتر نەبێت بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
بۆ ژمارەى ژوور و پێکهاتەکان ڕووبەرى پێویست لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ هاتووە.
پێش واژۆکردنى گرێبەست دەبێت بارمتەى کۆتایى بە نوسراوێکى دەستەبەری بانکى (خطاب ضمان) وێنەی ڕەسەن (اصلی) و دەستەبەرى دارایى بە بڕى (١٥،٠٠٠،٠٠٠) بۆ قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی (تایبەت) لۆکاڵی وە بڕی (٢٥،٠٠٠،٠٠٠) بۆ کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی (تایبەت) نێودەوڵەتی لە کۆى گشتى نرخى پێدراو، بە پێ ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی (پاسپۆرت یان کارتى نیشتمانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى یان کارتى زانیارى یان ناسنامەى بارى کەسى) ئەو كەسەی واژۆی گرێبەست دەكات، بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئەو کەسەی کە گرێبەستەکە دەکات.
ماوەی پێویست
(٦٠) شەست ڕۆژ.
تێچوو
ڕسوماتی داواکاری مۆڵەتى کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی بەو شێوەیەى خوارەوەیە:
١- بڕى (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت، بە پێی پسولەى دارایی ژمارە (٣٧أ) لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠، ئەگەر هاتوو ڕەزامەندى درا وەیان نەدرا لە وەزارەتى پەروەردە بە داواکار ئەو بڕە پارەیە گەڕانەوەى نییە.
٢- بڕى (٤٠٠،٠٠٠) چوار سەد هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ بەشداربوون لە خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى لە سیستەمى (e-parwarda)، پارەکە کۆمپانیاى (soft max) وەری دەگرێت بۆ ماوەى (١) یەک ساڵ، بەرامبەر خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى کە بریتییە لە:
- سیستەمى زانیارى قوتابى.
- سیستەمى قوتابخانە.
- سیستەمى مامۆستا و فەرمانبەران.
- خولى ڕاهێنان.
- پاڵپشتى و سازدانەوە بۆ ماوەى (١٢) دوانزە مانگ.
- هەڵگرتنى زانیارى داواکار بۆ ماوەى (١٨) هەژدە مانگ.
٣- ئەگەر هاتوو ڕەزامەندى درا لە وەزارەتى پەروەردە بە داواکار، پێویستە داواکار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت بە بڕى (١٢،٠٠٠،٠٠٠) دوانزە ملیۆن دینار بدات بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسولەى دارایی (٣٧أ). بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکات، لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان فۆرمی داواکاری پڕ دەکاتەوە، ڕێکارە ناوخۆییەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی سەرەتای وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی.
خزمەتخواز دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی ژمێریاری و وەرگرتنی کۆدی نهێنی سیستەمى (e-parwarda) کە فۆرمی تایبەت بە مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەرەتی ناحکومی لەم سیستەمە پڕ دەکاتەوە.
خزمەتخواز وێنەیەک لە فۆرمی پڕکراوەی داواکاری مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەرەتی ناحکومی دەباتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردی پارێزگای تایبەتمەند، بە مەبەستی ئامادەکردنی نوسراوی ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، باجى خانوبەرە).
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو فەرمانگە و دەزگایەنەی نوسراویان بۆ کراوە، خزمەتخواز وێنەی ڕەسەنی ڕەزامەندییەکان دەهێنێتە وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان، تاوەکو هاوپێچی دۆسییەکەی بکرێت.
خزمەتخواز دەچێتە سەر سیستەمى (e-parwarda)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی و پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و داواکارییەکان بە شێوەی ئۆنلاین.
دوای گەیشتنی سەرجەم بەڵگەنامەکان بە ئۆنلاین بۆ وەزارەتی پەروەردە، لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان وردبینی دەکرێت ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبێت بە نوسراو نەخشەی قوتابخانەکە دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بیناسازی وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی پشکنینی مەیدانی بینای قوتابخانەکە و خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕێکەوتی پشکنین ئاگادار دەکرێتەوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و نەبوونی هیچ کەم و کوڕیەک لە مامەڵەکە، خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە سەردانی وەزارەت بکات لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان نوسراوی دانی ڕسوماتی کۆتایی مۆڵەتی کردنەوەی پێ دەدرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی کۆتایی وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی ژمێریاری.
دواتر فەرمانی وەزاری مۆڵەتەکەی ئامادە دەکرێت لە ڕێگەی بەریدەوە دەگەڕێنرێتەوە پەروەردەی تایبەتمەند، دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هاوڵاتی ئاگادار دەکرێتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆی و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پەروەردە
بەڕێوەبەری یاسایی
بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOE-05
دوا دەستکاری29-08-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.