کردنەوەی خولی ڕاهێنان (مه‌شق و ڕاهێنانی پیشه‌یی)

پێناسە
کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە بوارە جیاوازەکان وەکو PVC، کاره‌با، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتى کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوەى تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتى کار و ڕاهێنانى پیشەیی/ سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتى کار و ڕاهێنانى پیشەیی/ زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتى کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
هاووڵاتی عێڕاقی بێت.
نەخۆشی دەروونی نەبێت.
تەمەنی لە نێوان (١٧ تا ٥٠) حەڤدە تا پەنجا ساڵی بێت.
فەرمانبەر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی.
(٢) دوو وێنە.
ماوەی پێویست
(١) یەک ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ناونووسین لە بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و ڕاهێنانی پیشەیی لە پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت.
خزمەتخواز ناوی خۆی تۆمار دەكات لە بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خول و ڕاهێنانی دیاریكراو.
خزمەتخواز چاوەڕێی کردنەوەى ئەو خولە دەکات کە لە فۆرمەکەى خۆی تۆماری کردووە.
لە كاتی كردنەوەی خولەكە خزمەتخواز ئاگادار دەكرێتەوە بۆ بەشداریكردن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-11
دوا دەستکاری21-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.