ڕاستی و دروستی بڕوانامە

پێناسە
بریتییە لە پرۆسەی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ئەو بڕوانامانەی کە لە زانکۆکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەرچوون.
مەرجەکان
دەبێت بە نوسراوی فەرمی لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یا حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگا و ڕەنگی بڕوانامەکە لەگەڵ نوسراوەکە هاوپێچ بکرێت.
بە شێوەی نهێنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای بەغدادی ڕەوانە دەکرێت، لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد.
بە هەمان شێوە بە نهێنی وەڵامەکەی لە لایەن بەغدادەوە دەگەرێتەوە، هەرەوەها بە نهێنی وەڵامی لایەنی داواکراو دەدەرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تەنها نوسراوی فەرمی لەو دامودەزگایەی کە داوای ڕاستی دروستی بڕوانامەکە دەکات.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگا و ڕەنگ لە بڕوانامەکە.
ماوەی پێویست
لە لایەن فەرمانگەکەمان (٢) دوو ڕۆژ پێویستە، بەڵام تا لە بەغداد وەڵامەکەی دەگەڕێتەوە (٣) سێ مانگ بۆ زیاتر لە ساڵێک پێویستە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا لە ڕێگەی وەرگرتەی وەزارەت مامەڵەکە وەردەگرێت.
دواتر لە ڕێگەی ئەوانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕەوانە دەکرێت.
دواتر داخلی سیستەمی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
ئینجا بەڕێوەبەر پەراوێزی بۆ دەنوسێت.
دواتر فەرمانبەری ڕاسپێراو، نوسراوی پێ دەکات.
دواتر لە لایەن بەڕێوەبەر، دڵنیای لە ڕاستی و دروستی نوسراوەکە دەکرێت.
ئینجا لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی واژۆ دەکرێت.
دواتر ڕەوانەی هۆبەی نهێنی دەکرێت، بۆ دانانی ژمارە و بەرواری نوسراوەکە.
ئینجا لە ڕێگەی پۆستەبەری فەرمی وەزارەت ڕەوانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-03
دوا دەستکاری16-03-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.