حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
675
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان

یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
ئامادەکردنى لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات بە مەبەستى خوێندنى ( بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمى یەکساڵە و دووساڵە، دکتۆرا)، کە ساڵانە ئەپدەیتدەکرێتەوە و بە پێى ئەم لیستە خوێندکار دەتوانێت زانکۆ بۆ خوێندن هەڵبژێرێت .
هاوکاری هەموو ئەم بەڕێزانەی، کە لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بە تەنسیب یان گواستنەوە خزمەتەکانیان بگوازنەوە بۆ دامودەزگاکانی سەر بە خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بە پێچەوانەوە.
تێبینی: ئێمە تەنیا نووسراوەکانیان بۆ دەکەین بە زمانی عەرەبی و بۆ ئەوەی ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت. بەڵام تەواوی ڕەزامەندی و ڕێکارە کارگێڕیەکانی تر لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجامدەدرێت.
بریتییە لە پرۆسەی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ئەو بڕوانامانەی، کە لە زانکۆکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەرچوون.