پێناسە
پێدانى نوسراوى پشتگیرى بۆ ئەو کەسانەی لە پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان و پشتگیرییەکە تەنها بۆ سەنتەرەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکانە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
هەولێر- رێگاى کەرکوک- شەقامى هادى چاوشلى- نزیک مزگەوتى رەشاد موفتى
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
07714586768-07501446768
مەرجەکان
پێوستە خزمەتخواز مامەڵەی یەکسانکردنی لە وێبسایتی یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی پێشکەش کردبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە مامەڵەى یەکسانکردن.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان دەکات، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى.
سەردانی ژووری بەرێوەبەری یەکسانکردنی بڕوانامەکان، بەمەبەستی هامش لەسەر داواکارییەکە و دیاریکردنی هۆبەی دواتر بەپێی پسپۆڕییەکەی.
سەردانیکردنی هۆبە بەپێی پسۆڕییەکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و وردبینیکردنیان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دووبارە وردبینیکردن لە بڕوانامە و پەسەندکردنی.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-36
بابەت
دوا دەستکاری
24-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان