بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى لە گۆڤاری زانكۆ بۆ (زانستە پهتی و پراكتیكییهكان، زانستە مرۆڤایەتییەكان) بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی ئەكادیمی بە زمانی (ئینگلیزی) كە پەیوەندی بە زانستە پهتی و پراكتیكییهكانهوه هەبێت، توێژینەوەی ئەكادیمی پەیوەندی بە زانستە مرۆڤایەتییەكانەوە هەبێت بە زمانەکانی (كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) ئەو خزمەتگوزارییە كراوەیە لۆكاڵی و نێودەوڵەتییە، پێشكەش بە هەموو مامۆستایەكی ئەكادیمی دەكرێت.
پێشکەشکردن بۆ پرۆسەى خوێندنى باڵا دکتۆرا بەشێوازى (سپلیت سایت). پرۆسەی خوێندنى دکتۆرایە بەشێوازى (سپلیت سایت) بۆ هەڵگرانى بڕوانامەی ماستەر، ساڵانە یان چەند ساڵ جارێک لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕادەگەنرێت، بەمەبەستی بەرزکردنەوە و فراوانکردنی توانای زانستی و ئەکادیمی تایبەت بە بواری خوێندنی باڵا.
وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار لە خوێندنى باڵا بریتییە لە پرۆسەی وەرگرتنی خوازیاران بۆ خوێندنى باڵا (دیپلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی سمستەرى زستانە و هاوینە یان ڕاوەند (یەکەم، دووەم).
خزمەتگوزاری ڕێکخستنی سیمینار، وۆرکشۆپ و پەرەپێدانی توانای قوتابییان و دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆکان پیشکەشکردنی هاوکارییە بە قوتابی و خوێندکاران و دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە پلاندانان بۆ ڕێڕەوی پیشەیی و دۆزینەوەی ئاسۆی پیشەیی باشتر، لەکاتی خوێندنی زانکۆ و دوای تەواوکردنی خوێندن. چالاكییەكانی بریتییە لە مەشقکردن، ڕاهێنان، وۆرکشۆپ، سیمینار، خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پیشەیی، دروستكردن و چۆنیەتی ئامادەكردنی سیڤی CV، پێشکەشکردنی هاوکاری و ئامۆژگاری لەپێناو بەرزكردنەوەی توانستی قوتابی و دەرچووان، رێكخستنی پێشانگەی كار بۆ دروستی كردنی تۆڕی پەیوەندی قوتابییان و دەرچوانی پێشوو و خاوەنكاران، بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار.
یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
بڕیارى یەکسانکردن بڕوانامەی بیانی بە زمانى عەرەبى گۆڕینى بڕیارى یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانییە بۆ سەر زمانی عەرەبی، کە پێشتر بڕیاری یەکسانکردنی بە زمانی کوردی بۆ دەرکراوە.
خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى پێشکەشدەکرێت بەو بەڕێزانەى کە خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستین دواى تەواوکردنى ماستەر یان دکتۆراى ئەکادیمى. ئەم خولە بەشداربووان ئاشنادەکات بە سیستەم و مێتۆدە سەردەمییەکانى وانەوتنەوە لە زانکۆکان وەک ئەوەى لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەودەکرێت.
نوسراوى پشتگیرى پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان پێدانى نوسراوى پشتگیرى بۆ ئەو کەسانەی لە پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان و پشتگیرییەکە تەنها بۆ سەنتەرەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکانە.
لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات ئامادەکردنى لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات بە مەبەستى خوێندنى ( بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمى یەکساڵە و دووساڵە، دکتۆرا)، کە ساڵانە ئەپدەیتدەکرێتەوە و بە پێى ئەم لیستە خوێندکار دەتوانێت زانکۆ بۆ خوێندن هەڵبژێرێت .
ئامادەکردنی بەڵێننامە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڵێننامەیەکە کە کەسێک بەهۆیەوە بەئەنجامدانی کارێک یان ئەنجام نەدانی کارێک یان رەفتارێک پابەند دەکات و بەرپرسی دەکات لە ناوەرۆکەکەى بەمەرجێک لە چوارچیوەى یاسا و داب و نەریتی گشتی دەرنەچێت.