بەرنامەیەکە بۆ پێگەیاندنی شارەزا و پسپۆر لە گشت بوارە زانستیەکاندا لە ڕێگەی ناردنە دەرەوەى کەسانی شیاو بۆ خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆ و ناوەندە زانستییە باوەڕپێکراو و پێشکەوتووەکانی جیهان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بریتییە لە پرۆسەی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ئەو بڕوانامانەی، کە لە زانکۆکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەرچوون.
دابەزینی قوتابییان و خوێندکارانە بەپێی داواکاری خۆیان لە بەشێکی کۆنمرە بەرزەوە بۆ بەشێکی کۆنمرە نزمتر لە کۆلێژ و پەیمانگەکان.
خۆتۆمارکردنی قوتابی / خوێندکارە لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی کە بە پێی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ناوەندی وەرگرتن (سیستەمی زانکۆلاین) وەرگیراون.
وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی دوازدە (١٢)ی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم.
دابینکردنی شوێنی نیشتەجیبوونە بۆ ئەو قوتابی / خوێندکارانەی، کە لە دەرەوەی ناوەندی شار یان قەزایانەن کە لقی زانکۆکانی تێدایە.