کوردیالعربيةEnglish

رێپێدانی کارکردنی کۆمپانیاکان تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی

پێناسە
لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/ دیوانی وەزارەت بەڵێننامەیەک لەخاوەنى کۆمپانیا یاخود بریکارەکەى وەردەگرێن کە بە هیچ شێوەیەک کاری ئەکادیمی و تویژینەوەى زانستی و تویژینەوەى تایبەت بە خویندنی باڵا و بەکالۆیۆس و دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا نەکات، هەروەها بڕوانامەى زانستی و ئەکادیمی نەدات بە بەشداربووان و تەنها لە بواری ڕیگەپێدراوی خۆی کار بکات
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/نووسینگەى وەزیر/بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل / INFO@MHE-KRG.ORG
65764117570
مەرجەکان
پێویستە نووسراوی فەرمی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان ئاراستەى وەزارەتمان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕای وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەى زانستی.
مەرجە رێپێدراوی کۆمپانیا خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارەکەى بەپێی هەبوونی(بریکارنامەى )گشتی یان تایبەت، پەسەندکراو لەلایەن فەرمانگەى
دادنوسی یەوە
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی
ئەگەر بریکاری هەبێت:
کارتی نیشتمانی بریکار و بریکارنامەی یاسایی.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ چل و پێنج (٤٥) خولەک.
تێچوو
سێ هەزار دیناری عێراقی (٣٠٠٠) بۆ پەسەندکردن.
- هەزار دیناری عێراقی(١٠٠٠) بۆ پولی دارایی.
ئەم خزمەتە بەپێی یاسای رسوماتی دارایی ژمارە ١٤ ی سالی ١٩٨١ کۆنوسی لیژنەى دەرخستەى رسوماتی فەرمانگەى دادنوسیەکان ژمارە (٨/٦/٥٨٤) لە ٢٠١٧/٣/١٥ پێشکەش دەکرێت
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی دەکات، لە ژووری هاتوو ژمارەی هاتوو بەنووسراوەکە دەدرێت.
سەردانی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەى کارگێری ودارایی، بە مەبەستی هامشی سەر نووسراو.
سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی نووسراو.
سەردانی بەرێوەبەرایەتی دارایی بۆ لێوەرگرتنی ڕسووماتی دیاریکراو و هێنانی پسوولەی ڕسوومات.
سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، بە مەبەستی چاپ کردنی نووسراو و واژۆی بەرێوەبەری یاسایی.
سەردانی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەى کارگێڕی و درایی، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی و پاشان نووسراوەکە لە فلتەری سیستەمی وەزارەت تۆماردەکرێت.
سەردانی ژووری دەرچوو، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە نووسراو و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-26
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان