پێناسە
بریتییە لە په‌سه‌ندکردن و ڕاستاندنی بڕوانامەى قوتابی / خوێندکارانی ده‌رچووی زانکۆ و پەیمانگە حکومییه‌کان لە دکتۆرا، ماسته‌ر، به‌کالۆریۆس، دبلۆمی باڵا و دبلۆم، دوای وردبینی و یه‌کانگیربوونی؛ نوسراو، زانیاری، مۆر و واژۆی سه‌ر بڕوانامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له‌ هۆبه‌ی بڕوانامه‌کان پارێزراوه‌، چ له‌ شێوه‌ی فایلی به‌رجه‌سته‌ یان فایل و داتای کۆمپیوته‌ری، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانکۆ حکومییه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی خوێندن و بڕوانامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنو بڕوانامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خوێندن و بڕوانامەکان / هەولێر
ڕێگای سەرەکی کەرکوک - شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
07502125483
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویسته‌ قوتابى / خوێندکار بڕوانامەى ڕەسەنى بە نمرە یاخود پشتگیرى دەرچوون بهێنێت کە لە لایەن تۆمارى زانکۆوە پەسەندکرابێت.
هەر دەزگا و فەرمانگەیەک کە داوای ڕاستاندنی (صحة صدور) بڕوانامەی فەرمانبەرەکانی بکات (بۆ خاوەن بڕوانامەکانی دەرچووی زانکۆ حکومییەکان)، لەم هۆبەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆماری گشتیی زانکۆ حکومییەکانەوە وەڵامی پێویستییان دەدرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ پەسەندکردنی بڕوانامە، تەنها پێویستى بە خودى کەسەکە یان بریکارنامە و ناسنامەى کەسەکە.

بۆ ئەو فەرمانبەرانەی داواى ڕاستاندنی (صحة صدور) بڕوانامەکانیان دەکەن، پێویستە:
نوسراوى فەرمى فەرمانگەکەى خۆى.
وێنەیەک لە بڕوانامەى دەرچوون.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە بۆ (٣٠) سی خولەک بۆ هەر بڕوانامەیەک، به‌ڵام بۆ ڕاستاندنی (صحة صدور) بڕوانامەى فەرمانبەران، لەم هۆبەیە نوسراوی بۆ دەکرێت بۆ تۆماری گشتی زانکۆ، بۆیە پێویستى بە (١٥) پانزە ڕۆژ دەبێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پەسەندکردنى بڕوانامە: (١) یەک سه‌ردان پێویسته‌ و به‌ (٣) سێ هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هەنگاوی یەکەم: سه‌ردانی ژوورى ژمارە (١٠٧) ده‌كرێت، فه‌رمانبه‌ری به‌ش له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م وردبینی زانیاری و مۆری سه‌ر بڕوانامه‌ ده‌كات.
هه‌نگاوی دووه‌م: زانیارییه‌كان دەخاته‌ ناو داتابه‌یسی تایبه‌تمه‌ند
هه‌نگاوی سێیه‌م: لە ژوورى بەڕێوەبەری گشتی ژمارە (١٠٦) واژۆى دەکرێت.

تێبینی/ سەبارەت بە بڕوانامەکانی دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا، پێویستە لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لە ژووری ژمارە (١١٩) بهێندرێت.
بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە پێویست به‌ ڕاستاندن (صحة صدور) ده‌كات له‌ (٤) هه‌نگاو دا وه‌ک له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌كراوه‌، پێویست به‌ سه‌ردان ناكات، چونكه‌ به‌ نوسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە دەنێردرێت:

دەچێت بۆ (هاتوو)ى وەزارەت.
دواتر بۆ ژوورى ژمارە (١٠٧) بۆ تۆمارکردن و ڕاپەڕاندن و وەڵامدانەوەی نوسراوەکە.
ژوورى ژمارە (١٠٦) بۆ واژۆى بەڕێوەبەرى گشتى.
دواتر بۆ (دەرکردە)ى وەزارەت.
سەبارەت بە دەرچووانی زانکۆی کوردستان، جگە لە هەنگاوەکانی بڕگەی یەک لە سەرەوە، پێویستە پشتگیرییەک لە زانکۆوە بهێنن کە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرابێت، لەگەڵ وێنەیەک لە بڕوانامەی ئامادەیی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-01
دوا دەستکاری12-05-2022

Add new comment