بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون
وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی (١٢) دوازدەی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم.
گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
بریتییە لە په‌سه‌ندکردن و ڕاستاندنی بڕوانامەى قوتابی / خوێندکارانی ده‌رچووی زانکۆ و پەیمانگە حکومییه‌کان لە دکتۆرا، ماسته‌ر، به‌کالۆریۆس، دبلۆمی باڵا و دبلۆم، دوای وردبینی و یه‌کانگیربوونی؛ نوقسراو، زانیاری، مۆر و واژۆی سه‌ر بڕوانامه له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له هۆبه‌ی بڕوانامه‌کان پارێزراوه، چ له شێوه‌ی فایلی به‌رجه‌سته یان فایل و داتای کۆمپیوته‌ری، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانکۆ حکومییه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
دابەزینی قوتابییان و خوێندکارانە بەپێی داواکاری خۆیان لە بەشێکی کۆنمرە بەرزەوە بۆ بەشێکی کۆنمرە نزمتر لە کۆلێژ و پەیمانگەکان.
وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی دوازدە (١٢)ی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم.