پێناسە
بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون
/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت/ پەسەندکردنی بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت
ئیمەیڵ:- hawreesaber1985@gmail.com
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پەسەندکردنى بڕوانامە/ پشتگیرى:
پێویستە قوتابى/خوێندکار بڕوانامەکەى بە نمرە یان هەڵواسراو یان پشتگیرى ڕەسەنی دەرچوون بهێنێت بۆ وەزارەت، بە مەبەستى پەسەندکردنى.
نوێنەرى زانکۆ ئەو کارە ئەنجام دەدات، تەنها لە دۆخی زۆر پێویست خاوەن مامەڵەکە ئەو کارە ئەنجام دەدات.
پێدانى ڕسوماتى پەسەندکردنى بڕوانامە / پشتگیرى لە بەڕێوەبەرایەتى دارایى دیوانى وەزارەتمان بە پێى ڕێنمایى دارایى پەسەندکراوە لە لایەن وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
واژۆکردنى بڕوانامە / پشتگیرى لە لایەن بەڕێوەبەرى فەرمانگە یان بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت.
دواتر پەسەندکردنى لە لایەن هۆبەى ڕاستاندنى بڕوانامەى زانکۆ تایبەتەکان.
سەبارەت بەو دەرچووانەى کە فەرمانبەرن لە دامودەزگانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و داواى هەژمارکردنى بڕوانامەکانیان دەکەن، دەبێت بە نوسراوى فەرمى وێنەیەک لە بڕوانامە / پشتگیرى پەسەندکراو لە لایەن وەزارەتمانەوە هاوپێچ بکرێت و دواتر بە نوسراوى فەرمى وەڵام دەدرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەى دەرچوون یان پشتگیرى دەرچوون.
بۆ هەژمارکردنى بڕوانامەى تایبەت بە فەرمانبەران پێویستى بە نوسراوى فەرمى فەرمانگەکەى لەگەڵ وێنەیەک لە بڕوانامە/ پشتگیری قوتابى/ خوێندکار.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) خولەک،بۆ ڕاستاندنى بڕوانامەى ئەو فەرمانبەرانەى کە دەرچووى زانکۆو پەیمانگە باوەڕپێکراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدڕاڵن بۆ پلە بەرزکردنەوە نوسراو بەشێوەى نهێنى دەکرێت بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى لەبەغدا (١٥بۆ٣٠)ڕۆژ
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- بۆ پەسەندکردنى بروانامەى بەنمرەو هەڵواسراو (٦٠،٠٠٠) شەست هەزار دینار.
- بۆ پەسەندکردنى پشتگیرى دەرچوون (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار.
- بۆ پەسەندکردنى پشتگیرى دەرچوون (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پەسەندکردنى بڕوانامە / پشتگیرى:
سەردانی ژوورى ژمێریارى دەکات، ژمارە (٦٠) دیوانى وەزارەت.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت دەکات، ژمارە (١١٢).
سەردانی ژوورى هۆبەى ڕاستاندنى بڕوانامەى تایبەت دەکات، ژمارە (١٢١).
بۆ نوسراوى فەرمى تایبەت بە بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەت:
سەردانی ژوورى (واردە) وەزارەت دەکات.
سەردانی ژوورى هۆبەى بڕوانامەى تایبەت دەکات، ژمارە (١٢١).
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت دەکات، بە مەبەستى واژۆ ژمارە (١١٢).
سەردانی ژوورى صادرەى وەزارەت دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-04
دوا دەستکاری12-05-2022
Add new comment