پێناسە
گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابیانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وە یان هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ئەدرەسی سەردانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
0662569315
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خوێندکار مافی گواستنەوەی هەیە لە گشت قۆناغەکان جگە لە قۆناغی یەکەم.
قوتابی دەرچووبێت لە خولی یەکەم بە پلەی باشە یان سەروتر وە دانیشتووی هەمان پارێزگا یان ئەو شارە بێت کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت.
قوتابی ئەگەر دایکی یان باوکی کۆچی دوایی کردبێت لە ساڵانی خوێندنی زانکۆ بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت بە هێنانی وەفات نامە و (سورەت قید). وە دانیشتووی هەمان پارێزگا یان ئەو شارە بێت کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت، وە ئەگەر کۆچکردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی پاراڵێڵ دەبێت.
ئەگەر قوتابی هاوسەرگیری کردبێت لە ساڵانی خوێندنی زانکۆ دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت، گرێبەستی هاوسەرگیری، وێنەی ڕەسەنی تۆماری باری شارستانی، وە بە هەمان شێوە بۆ ئافرەت ڕەچاوی جیابوونەوەی خێزانی بکرێت.
ئەگەر هاوسەرگیری کردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو بێت، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی پاراڵێڵ دەبێت.
ئەگەر قوتابی ڕەگەزی مێینە لە ساڵانی خوێندن منداڵی ببێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت.
ئەگەر منداڵ بوونەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی پاڕاڵێڵ دەبێت. هەر وەک لە مەرج و ڕێنمایەکان ئاماژەیان پێکراوە کە هاوپێچە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لاری نەبوونی ئەو زانکۆیەی لێی وەرگیراوە وە ئەو زانکۆیەی بۆیی دەچێت.
فەرمانی وەزاری وەرگرتن.
ڕاپۆرتی پزیشکی، ئەگەر نەخۆش بوو.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە بۆ (١٥) پانزە ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی تۆماری ئەو بەشەی کە لێی وەرگیراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی گواستنەوە و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بردنی فۆرمەکە بۆ ئەو بەشی کە داوای گواستنەوەی بۆ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بردنەوەی فۆرمەکە بۆ تۆماری گشتی ئەو بەشەی کە داوای گواستنەوەی لێدەکات.
خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-10
دوا دەستکاری12-05-2022

Add new comment