وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم

پێناسە
وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی (١٢) دوانزەی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
0662569315
مەرجەکان
خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
بۆ ئەو قوتابیانەی کە دانیشتوی هەرێم نین پێویستە کارتی نیشتەجێبوونی هەرێمییان هەبێت.
دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بە وەزارەتی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی پەسەند کرابێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکانەوە.
تەمەنی لە (٣٠) سی ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنی بەیانیان، جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانی وەرزش) کە نابێت قوتابی تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر بێت.
ئەو قوتابییەی کە کۆنمرەی لە (٪٨٠) زیاترە لە مەرجی تەمەن دەبەخشرێت، ئەم مەرجە ئامادەیە پیشەییەکانیش دەگرێتەوە، جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانی وەرزش).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی پۆلی (١٢) دوانزە، کە ڕاستاندنی بۆ کرابێت لە وەزارەتی پەروەردە.
کارتی زانیاری بەخێوکەر.
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
کارتی نیشتەجێبوون، بۆ دانیشتوانی دەرەوەی هەرێم، کە لە ناو هەرێم نیشتەجێن.
ماوەی پێویست
(١) مانگ بۆ (٤٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی وێبسایتی https://regayzanko.com/student/index.php. بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
ڕێکارەکان هاوپێچە بە ناوونیشانی (ئەنجامدانی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین)
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-08
دوا دەستکاری02-12-2021

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.