پێناسە
دابەزینی قوتابیان و خوێندکارانە بە پێی داواکاری خۆیان لە بەشێکی کۆنمرە بەرزەوە بۆ بەشێکی کۆنمرە نزمتر لە کۆلێژ و پەیمانگاکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ئەدرەسی سەردانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
0662569315
مەرجەکان
قوتابی لە قۆناغی یەکەمی بێت.
لە ساڵی یەکەمی بێت.
مامەڵەی پاڵاوتنی تەواو کردبێت.
لە ساڵی یەکەمی بێت.
مامەڵەی پاڵاوتنی تەواو کردبێت.
لە قۆناغی یەکەمدا مابێتەوە، یان خوێندنی تیا دواخستبێت بە مەرجێک لە یەک ساڵ زیاتر نەمابێتەوە، دەتوانرێت بۆ شوێنی نیشتەجێبوون یان نزیکی دابەزین بکات، بۆ ئەو بەشەی کە نمرەکانیان تیایدا وەرگیرابێت بە پێی کۆنمرەی ساڵی وەرگرتنیان، لەگەڵ هەژمارکردنی ساڵی کەوتن یان دواخستن لە میچی خوێندن.
دەرچووبێت لە قۆناغی یەکەم بۆ دووەم کە ساڵی دواخستنی نەبێت لە قۆناغی یەکەم و دووەم، بە پێی کۆنمرەی ساڵی وەرگرتنیان لەگەڵ هەژمارکردنی ساڵی کەوتن یان دواخستن لە میچی خوێندن.
لە خوێندنی ئێواران قوتابی مافی دابەزینی هەیە بۆ بەشێکی تری ئێواران بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی وەرگیراو لە ساڵی وەرگرتنی، بە مەرجێک (٢) دوو ساڵ بە سەر دەرچوونی لە ئامادەیی تێپەڕ نەبووبێت.
دابەزین بۆ ئەو بەشانە ناکرێت کە مەرجی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی هەیە (بەشەکانی وەرزش، هونەرە جوانەکان و خوێندنی ئیسلامی).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لاری نەبوونی ئەو زانکۆیەی کە لێی وەرگیراوە و ئەو زانکۆیەی بۆی دەچێت.
فەرمانی وەزاری وەرگرتن.
ماوەی پێویست
(٢) دوو مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی تۆماری ئەو بەشەی لێی وەرگیراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی دابەزین و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بردنی فۆرمەکە بۆ ئەو بەشی کە داوای دابەزینی بۆ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بردنەوەی فۆرمەکە بۆ تۆماری گشتی ئەو بەشەی داوای دابەزینی لێ دەکات.
خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-09
بابەت
دوا دەستکاری15-05-2022
Feedback