خزمەتگوزاری ڕێکخستنی سیمینار، وۆرکشۆپ و پەرەپێدانی توانای قوتابی و خوێندکار و دەرچووان لە سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆکان

پێناسە
پیشکەشکردنی هاوکارییە بە قوتابی و خوێندکاران و دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە پلاندانان بۆ ڕێڕەوی پیشەیی و دۆزینەوەی ئاسۆی پیشەیی باشتر، لەکاتی خوێندنی زانکۆ و دوای تەواوکردنی خوێندن.
چالاكییەكانی بریتییە لە مەشقکردن، ڕاهێنان، وۆرکشۆپ، سیمینار، خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پیشەیی، دروستكردن و چۆنیەتی ئامادەكردنی سیڤی CV، پێشکەشکردنی هاوکاری و ئامۆژگاری لەپێناو بەرزكردنەوەی توانستی قوتابی و دەرچووان، رێكخستنی پێشانگەی كار بۆ دروستی كردنی تۆڕی پەیوەندی قوتابییان و دەرچوانی پێشوو و خاوەنكاران، بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
مەرجی سەرەكیی ئەوەیە سوودمەند قوتابی یان دەرچووی زانكۆ بێت.
بەرێوەبەرایەتی سەنتەرە و گشت لێژنەكانی پەرەپێدانی كار لە كۆلێژەكان بەگوێرەی خشتەی تایبەت و پلانی پێشوەختە خزمەتگوزاریەكە ڕادەگەیەنن، تەنها پێویستە لەسەر قوتابی یان دەرچووی ساڵانی پێشوو، كە پێشوەخت ناوی خۆی تۆمار بكات و ئامادەیی نیشان بدات كە دەیەوێت سوودمەند بێت.
سەبارەت بەڕاگەیاندنی هەلی کار، بەرێوەبەرایەتی سەنتەرە و گشت لێژنەكانی پەرەپێدانی كار لە كۆلێژەكان هەلی كاری بەردەست ڕادەگەیەنن.
سەبارەت رێکخستنی پێشانگەکانی کار، مەرج و رێکاری بەشداریکردنی کۆمپانیا و لایەنەکان بەم شێوەیە دەبێت:
• دڵنیابوون لە تۆمارکردنی یاسایی و پابەندبوون بە سیاسەتەکانی دابینكردنی هەلی كار.
• دیاریكردنی پێداویستی و مەرجەكانی وەرگرتنی داواكارییەكان بۆ كار، هاوكات دیاریكردنی نوێنەرانی سەرچاوە مرۆییەكان و دانانی کۆشکێکی سەرنجڕاکێش.
• دڵنیابوونەوە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ داواكاران (ئەوانەی CV یان پێشكەش كردووە)، هاوكات ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ داواكاران.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ سوودمەند بوون لەم خزمەتگوزاریە پێویست بە ناسنامە و بەڵگەنامە نییە، چونكە گشت قوتابییانی زانكۆ خاوەن پێناسی و قوتابیان هەیە، سەبارەت بە دەرچوان ناویان لەلای بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی كار هەیە.
ماوەی پێویست
لەکاتی ناو تۆمارکردن پێوستی بەکات نییە، سەبارەت بە چالاکییەکان کاتی بەشداری و ماوەی بەشداری دیاری دەکرێت بەپێی جۆری چالاکییەکان.
تێچوو
گشت خزمەتگوزارییەكانی ئەم بەرێوەبەرایەتییە بێ بەرانبەرە، سوودمەند هیچ بڕە پارەیەك نادات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ سوودمەندبوون پێویست بە مامەڵە و هەنگاوی رێكاری لەلایەن قوتابییان و دەرچوانەوە نییە، چونكە بەرێوەبەرایەتی سەنتەرە و گشت لێژنەكانی پەرەپێدانی كار لە كۆلێژەكان بەگوێرەی خشتەی تایبەت و پلانی پێشوەختە خزمەتگوزاریەكە ڕادەگەیەنن، تەنها پێویستە لەسەر قوتابی یان دەرچووی ساڵانی پێشوو، كە پێشوەخت ناوی خۆی تۆمار بكات و ئامادەیی نیشان بدات كە دەیەوێت سوودمەند بێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-38
دوا دەستکاری
10-03-2025
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان