پێناسە
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى بە پێی ئەو بەشەی داواكار داوای مۆڵەتی كردنەوەی بۆ دەكات، كە چەند بەشێک دەگرێتەوە (كۆمپیوتەر، نەوت، وەرزش، هونەر و مۆسیقا، كارگێڕی، ژمێریاری)، بە مەبەستی وەرگرتنی قوتابیان، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتین، لە خوێندن دابڕاون و مافی خوێندنیان نییە لە پەیمانگا یاخود قوتابخانە میرییەكان، لەبەر ئەوەی لەم پەیمانگایانە مەرجی تەمەن نییە بۆ وەرگرتنیان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م) / تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان / بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ئاراس / تەنیشت وەزارەتی تەندروستی
ئیمەیڵ:- gdoe.erbil@moe.gov.krd
07504499145
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەند
هەولێر/ (٦٠م) / تەنیشت بنایەی یەکیەتی زانایانی کوردستان
ئیمەیل: B.parwardai.N.hawler@gmail.com
07504727535
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
هەولێر/ عه نکاوه / نزیک ئاگرکوژینه‌وەی عەنکاوه
ئیمەیل: parwarda.d@gmail.com

07504556115
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر
ئامادەیی باخانی کچان
ئیمەیل: parwardaydashtyhawler@gmail.com

07517972455
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە
قەزای شەقڵاوە/ بەرامبەر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە
ئیمەیل: parwardayshaqlawa@gmail.com
07504459618 - 07504625435
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مێرگەسور
مێرگەسۆر / گۆرەتوو / خانوو شەهیدانی گۆرەتوو
ئیمەیل: mjhadrazaq1@gmail.com
07504486922 -07504679095
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕەواندز
قەزای ڕەواندز / ڕێگای سەرەکی دۆڵی ئاکۆیان
ئیمەیل: Rwandzeducational@gmail.com
07510119790
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان
قەزای چۆمان/ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان
ئیمەیل: parwarday.choman2003@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات
قەزای خەبات / قایمقامیەتی قەزای خەبات
ئیمەیڵ:- xabat_100@yahoo.com
07514244443
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە
قەزای کۆیە / ئامادەیی کۆیەی کچان
ئیمەیل: Koyaparwarda@gmail.com
07501212731
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران
قەزای سۆران / دەروازەی سۆران / شەقامی بارزانی نەمر
ئیمەیل: Parwardaysoran1997@gmail.com
07517595334
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخمور
مخمور / ڕێگای سەرەکی / بەرامبەر سایلۆ
ئیمەیل: Abdulla.hawlerr@gmail.com
07504603753
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی سلێمانی
سلێمانی / نزیک پاسپۆرتى سلێمانى
ئیمەیڵ:- plan.suly@gmail.com
0533192070
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی سابونکەران / بەرامبەر بانکی گۆیژە
ئیمەیل:plan.rozhhalat@gmail.com
07703203965
بەڕێوەبەرایەیتی پەروەردەی ڕۆژئاوا سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / تەنیشت مەکتەب سیاسی (یەکێتی نشتیمانی کوردستان)
ئیمەیڵ:- plan.rojawa@gmail.com
07703628880
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان
قەزای دوکان / بانکی دوکان
ئیمەیڵ:- dukan@suliparwarda.com
07701575347
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ڕانیە
ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیل:rania@suliparwarda.com
07501566300
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر
قەڵادزێ / گەڕەکی ئاشتی / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ
ئیمەیڵ:- Pshdar@suliparwarda.com
07701550499 - 07501242489
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن
قوتابخانەی شۆڕی نوێی بنەڕەتی / پۆستە و گەیاندنی پێنجوێن
ئیمەیڵ:- parwardaypenjwen92@gmail.com
07732639998
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیدسادق
سەیدسادق/ شەهیدان / نزیک کتێبخانەى گشتى
ئیمەیڵ:- plansaidsadq@gmail.com
0538840043
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەرەداغ
قەزای قەرەداغ / قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ
ئیمەیڵ:- qaradax@suliparwarda.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان / هەوارەبەرزە
ئیمەیل: plandarband@gmail.com
07702252582
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور
هەڵەبجەی تازە / سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
ئیمەیڵ:- Plan.sharazwr@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی دهۆک
دهۆک/ نەخوشخانا ئازادى
ئیمەیڵ:- ahnadbani2050@Gmail .com

07504507649
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات/ دهۆک
دهۆک / جادا سولاڤ / نەخوشخانا ئازادی
07504509782
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی زاخۆ
زاخۆ / نەخوشخانا هەوارهاتن زاخۆ (نەخوشخانا شعبانیک)
ئیمەیل: perwerdazaxo1@yahoo.com
07504502529
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سێمێل
دهوک / سێمێل
07504717823
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەردەڕەش
بەردەڕەش/ نزیک بەنکى بەردەڕەش
ئیمەیڵ:- pd.bardarash@gmail.com

07504699589
مەرجەکان
دیاریكردنی ئامانجی گشتی و تایبەتی لە وەرگرتنی ئەم مۆڵەتە و پێویستە پرۆژەكە خزمەتێک پێشكەش بە ئامانجە پەروەردەییەكان بكات، بە جۆرێک توانای یارمەتیدانی هەبێت لە باشتركردنی كوالیتی پەروەردە.
دیاریكردنی سوودی ئابووری، كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پڕۆژەكە و پێویستە ئەم پرۆژە لەگەڵ بەها نیشتیمانی و پرنسیپە گشتی و تایبەتییەكانی كۆمەڵگا بگونجێت.
دیاریكردنی سەرچاوە داراییەكان و لایەنی پاڵپشتیكار.
دیاریكردنی بڕی كرێی خوێندن.
دەستنیشانكردنی ناوێكی تایبەت و جیاكەرەوە بۆ پەیمانگاکە كە لەگەڵ تایبەتمەندییە كلتوری و پەروەردەیی و نیشتیمانییەكانی هەرێمی کوردستان بگونجێت.
دیاریكردنی ڕێژەی ئەوپەڕی ژمارەی قوتابی و خوێندکار كە دەتوانێت لەخۆ بگرێت، بە پێی توانای شوێنەكەی.
دیاریكردنی زمانی خوێندن (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
ئامادەكردنی پلانی خوێندن لەگەڵ پرۆگرامەكانی خوێندن.
ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، باجى خانوبەرە).
میلاكی تەواو بێت كە ڕێژەی میلاک لە (٪٨٠) كەمتر نەبێت و وانەبێژ لە (٪٢٠) زیاتر نەبێت.
ڕووبەری بینای پەیمانگەى ناحکومیی لە (٢،٠٠٠)م٢ كەمتر نەبێت، و تەلارى پەیمانگەى ناحکومیی لە (١،٥٠٠)م٢ كەمتر نەبێت. ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
پێش واژۆکردنى گرێبەست دەبێت بارمتەى کۆتایى بە نوسراوێکى دەستەبەری بانکى (خطاب ضمان) وێنەی ڕەسەن (اصلی) و دەستەبەرى دارایى, بەبڕى (١٥،٠٠٠،٠٠٠) پانزە ملیۆن ئەگەر (٣) بەش بێت، (٢٠) بیست ملیۆن ئەگەر لە (٤) بەش یان زیاتر بێت، لە کۆى گشتى نرخى پێدراو، ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر مەرجەکانی پێدان و پێداویستیەکانى مۆڵەت، لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
خزمەتخواز لە ماوەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی لە دوای (٦٠) شەست ڕۆژ داواکارییەکەی بە ڕەتکراوە هەژمار دەکرێت، لە کاتی پێشکەشکردنەوەی بۆ جاری دووەم پێویستە هەمان ڕسومات بداتەوە.
خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی (پاسپۆرت یان کارتى نیشتمانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى یان کارتى زانیارى یان ناسنامەى بارى کەسى) ئەو كەسەی واژۆی گرێبەست دەكات، بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئەو کەسەی کە گرێبەستەکە دەکات.
ماوەی پێویست
(٦٠) شەست ڕۆژ.
تێچوو
ڕسووماتی داواکاری مۆڵەتى کردنەوەی پەیمانگاى ناحکومی بەو شێوەیەى خوارەوەیە:
١- بڕى (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت، بە پێی پسولەى دارایی ژمارە (٣٧أ) ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠، ئەگەر هاتوو ڕەزامەندى درا یاخود نەدرا لە وەزارەتى پەروەردە بە داواکار، ئەو بڕە پارەیە گەڕانەوەى نییە.
٢- بڕى (٤٠٠،٠٠٠) چوار سەد هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ بەشداربوون لە خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى لە سیستەمى (e-parwarda) پارەکە کۆمپانیاى (soft max) وەریدەگرێت بۆ ماوەى (١) یەک ساڵ بەرامبەر خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى کە بریتییە لە:
- سیستەمى زانیارى قوتابى.
- سیستەمى قوتابخانە.
- سیستەمى مامۆستا و فەرمانبەران.
- خولى ڕاهێنان.
- پاڵپشتى و سازدانەوە بۆ ماوەى (١٢) دوانزە مانگ.
- هەڵگرتنى زانیارى داواکار بۆ ماوەى (١٨) هەژدە مانگ.
٣- ئەگەر هاتوو ڕەزامەندى درا لە وەزارەتى پەروەردە بە داواکار، پێویستە داواکار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت بە بڕى (١٢،٠٠٠،٠٠٠) دوانزە ملیۆن دینار بۆ گشت پەیمانگاکان بدات بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسولەى دارایی (٣٧أ).ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.

٤- دوای وەرگرتنی مۆڵەت ئەگەر خزمەتخواز داوای کردنەوەی هەر بەشێکی نوێی کرد خزمەتخواز پێویستە بری (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن بدات. بە پێیڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکات، لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان فۆرمی داواکاری پڕدەکاتەوە، ڕێکارە ناوخۆییەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی سەرەتای وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی.
خزمەتخواز دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی ژمێریاری و وەرگرتنی کۆدی نهێنی سیستەمى (e-parwarda) کە فۆرمی تایبەت بە مۆڵەتی پەیمانگای ناحکومی لەو سیستەمە پڕ دەکاتەوە.
خزمەتخواز وێنەیەک لە فۆرمی پڕکراوەی داواکاری مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی دەباتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردی پارێزگای تایبەتمەند، بە مەبەستی ئامادەکردنی نوسراوی ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، باجى خانوبەرە)
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو فەرمانگە و دەزگایەنەی نوسراویان بۆ کراوە، خزمەتخواز وێنەی ڕەسەنی ڕەزامەندییەکان دەهێنێتە وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان، تاوەکو هاوپێچی دۆسیەکەی بکرێت.
خزمەتخواز دەچێتە سەر سیستەمى (e-parwarda)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی و پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و داواکارییەکان بە شێوەی ئۆنلاین.
دوای گەیشتنی سەرجەم بەڵگەنامەکان بە ئۆنلاین بۆ وەزارەتی پەروەردە، لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان وردبینی دەکرێت ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبێت بە نوسراو نەخشەی پەیمانگاکە دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بیناسازی وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی پشکنینی مەیدانی بینای پەیمانگاکە و خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕێکەوتی پشکنین ئاگادار دەکرێتەوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و نەبوونی هیچ کەم و کوڕیەک لە مامەڵەکە، خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە سەردانی وەزارەت بکات لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان نوسراوی دانی ڕسوماتی کۆتایی مۆڵەتی کردنەوەی پێدەدرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی کۆتایی وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی ژمێریاری.
دواتر فەرمانی وەزاری مۆڵەتەکەی ئامادە دەکرێت لە ڕێگەی بەریدەوە دەگەڕێنرێتەوە پەروەردەی تایبەتمەند، دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هاوڵاتی ئاگادار دەکرێتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆی و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOE-06
دوا دەستکاری
16-08-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان