خزمەتگوزاری ڕێکخستنی سیمینار، وۆرکشۆپ و پەرەپێدانی توانای قوتابییان و دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆکان پیشکەشکردنی هاوکارییە بە قوتابی و خوێندکاران و دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە پلاندانان بۆ ڕێڕەوی پیشەیی و دۆزینەوەی ئاسۆی پیشەیی باشتر، لەکاتی خوێندنی زانکۆ و دوای تەواوکردنی خوێندن. چالاكییەكانی بریتییە لە مەشقکردن، ڕاهێنان، وۆرکشۆپ، سیمینار، خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پیشەیی، دروستكردن و چۆنیەتی ئامادەكردنی سیڤی CV، پێشکەشکردنی هاوکاری و ئامۆژگاری لەپێناو بەرزكردنەوەی توانستی قوتابی و دەرچووان، رێكخستنی پێشانگەی كار بۆ دروستی كردنی تۆڕی پەیوەندی قوتابییان و دەرچوانی پێشوو و خاوەنكاران، بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار.
یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
بڕیارى یەکسانکردن بڕوانامەی بیانی بە زمانى عەرەبى گۆڕینى بڕیارى یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانییە بۆ سەر زمانی عەرەبی، کە پێشتر بڕیاری یەکسانکردنی بە زمانی کوردی بۆ دەرکراوە.
خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى پێشکەشدەکرێت بەو بەڕێزانەى کە خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستین دواى تەواوکردنى ماستەر یان دکتۆراى ئەکادیمى. ئەم خولە بەشداربووان ئاشنادەکات بە سیستەم و مێتۆدە سەردەمییەکانى وانەوتنەوە لە زانکۆکان وەک ئەوەى لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەودەکرێت.
نوسراوى پشتگیرى پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان پێدانى نوسراوى پشتگیرى بۆ ئەو کەسانەی لە پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان و پشتگیرییەکە تەنها بۆ سەنتەرەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکانە.
لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات ئامادەکردنى لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات بە مەبەستى خوێندنى ( بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمى یەکساڵە و دووساڵە، دکتۆرا)، کە ساڵانە ئەپدەیتدەکرێتەوە و بە پێى ئەم لیستە خوێندکار دەتوانێت زانکۆ بۆ خوێندن هەڵبژێرێت .
ئامادەکردنی بەڵێننامە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڵێننامەیەکە کە کەسێک بەهۆیەوە بەئەنجامدانی کارێک یان ئەنجام نەدانی کارێک یان رەفتارێک پابەند دەکات و بەرپرسی دەکات لە ناوەرۆکەکەى بەمەرجێک لە چوارچیوەى یاسا و داب و نەریتی گشتی دەرنەچێت.
پێدانى مۆڵەتى خوێندن بۆ دەرەوەى ووڵات لە چوارچێوەى زەمالات (Scholarships) ناردنى ئارەزمەندان فەرمانبەر بێ یاخود نا بۆ دەرەوەى ووڵات بە مەبەستى خوێندنى باڵا ماستەر / دکتۆرا لە چوارچیوەى زەمالات کە ووڵاتانى دەرەوە دەبەخشنە بە حکومەتى هەرێمى کوردستان.
ڕاستاندنی (صحة الصدور) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییهكان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماستهر و دبلۆمی باڵا و بهكالۆریۆس و دبلۆم ڕاستاندنی (صحة الصدور) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییهكان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماستهر و دبلۆمی باڵا و بهكالۆریۆس و دبلۆم، کە لەلایەن دەزگا و فەرمانگەیەکی حکومی یان کەرتی تایبەت داوا بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی بڕوانامەی فەرمانبەرەکانیان.
پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنى نازناوى زانستى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردە هەڵگرانى بڕوانامەى (ماستەر و دکتۆرا)ى ئەکادیمى ئەوانەى بە پێى ڕێنماییەکان مەرجەکانى پێشکەشکردنیان بۆ وەرگرتنى نازناوى زانستى تێدا هەیە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.