نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی ناحکومی هەر پەیمانگایەکی فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى و پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن، پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە.
مۆڵەتی گواستنەوەى باڵەخانەى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەی ناحکومی مافی گواستنەوەیان لە باڵەخانەیەک بۆ باڵەخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی سەرجەم مەرجە پەروەردەییەکان لە باڵەخانە تازەکە.
گۆڕینى خاوەنداریەتى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
دروستکردنی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتی پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
دابینکردنی تێچووی خوێندنی زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی یاخود یەکێک لە منداڵەکانی دابينكردنى تێچووى خوێندنە بۆ زيندانیکراو و ڕاگيراوى سياسى، يان يهكێک له منداڵهكانى زيندانييهكه، کە لە زانكۆی تایبەتی یان حكومى (به شێوازى پارالێڵ) دهخوێنن لە ناو ههرێمی کوردستان.
دابینکردنی تێچووی خوێندنی ساڵانە بۆ کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان خەرجکردنەوە و گرتنە ئەستۆی خزمەتگوزاری کرێی خوێندنە بۆ کچ و کوڕ و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید، کە لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی (١٢) دوازدەی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم.
پەسەندکردنی بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆ و لقی زانکۆی نێودەوڵەتی، پەیمانگەی تایبەت، لقی زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی و لقی پەیمانگەی تایبەتی ناوخۆییە، هەروەها کردنەوەی کۆلێژ، سەنتەری زانستی و بەشی زانستی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
ڕێگاپێدانی کارکردن بۆ ڕێکخراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە کەرتی پەروەردە هەر ڕێكخراو و سەندیكایەک، كاتێک پڕۆژەیەكی پەروەردەیی هەیە و پێویست بەوە بكات بچێتە ناو سنوری قوتابخانە، مەرجە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت. وەزارەت داوای پرۆپۆزەل و ناوەرۆكی چالاكییەکەی لێ دەكات، ئەگەر هاتوو ئەو چالاكییە بە پێویست زانرا، ئەوا نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ دەكرێت، تاوەكو لەناو قوتابخانەكان چالاكییەکە ئەنجام بدەن، بە مەرجێک کار نەکاتە سەر دەوامی فەرمی قوتابخانەکە.