دابینکردنی تێچووی خوێندنی ساڵانە بۆ کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان

پێناسە
خەرج کردنەوە و گرتنە ئەستۆی خزمەتگوزاری کرێی خوێندنە بۆ کچ و کوڕ و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید کە لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکان
کرێی خوێندن تەنها بۆ کچ و کوڕ و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید (ئەوەی هاوسەرگیری نەکردۆتەوە) خەرج دەکرێت، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ ی تایبەت بە خزمەتگوزاری خوێندن تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.
وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) و (وەزارەتی پەروەردە)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
پێویستە قوتابى و خوێندكار وه‌رگيرابێت له‌ قوتابخانە و پەیمانگە و زانكۆ ئه‌هليی ‌يان حكومىییەکان به‌ شێوازى پارالێڵ و بەردەوام بێت لە خوێندن.
قوتابى و خوێندكار تەنیا یەک جار بۆ هەر قۆناخێکی خوێندن سوودمەند دەبن، ناکرێت بە هۆی (دواخستن، مۆڵەت، گواستنەوە و دەرنەچوون) لەهەر قۆناخێکی خوێندن دووبارە کرێی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت.
قوتابی و خوێندکار زیاتر لە جارێک سوودمەند نابێت لە کرێی خوێندن لە پەیمانگە و زانکۆ حکومی و ئە‌هلییەکان، تەنها لە حاڵەتی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر کرێی خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرپرس نییە لەو خەرجییەی لە لایەن هەر قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆیەکەوە لە قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت لە بەرامبەر تاقیکردنەوەی خولی دووەم.
یەکەمەکانی قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) و (وەزارەتی پەروەردە) لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن، کرێی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ قوتابی و خوێندکارە یەکەمەکان.
پێشکەشکردنی داواکاری تۆماری ساڵانە بۆ خەرج کردنەوەی کرێی خوێندن لە سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی خوێندن، تا ماوەی (٦) شەش مانگ دەبێت.
پێویستە قوتابی و خوێندکار هەموو ساڵێک تاکو تەواوبوونی خوێندنەکەیان پشتگیری بەردەوام بوون لە خوێندن لەو قوتابخانە و پەیمانگە یان زانکۆیەی لێی دەخوێنێت، ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروبای شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی.
قوتابی و خوێندکار، ناوی شەهیدەکەی کە لە لیستی بودجەی تەرخانکراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەر پارێزگایەک تۆمارکراوە، پشتگیری لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەوە دەهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەو پارێزگایەی لێی دەخوێنێت، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگيرى ئەو زانکۆیەی لێی ده‌خوێنێت، به‌ مه‌رجێک بڕى پاره‌ى خوێندن و ساڵى خوێندن له‌گەڵ به‌ش و قوناخى خوێندن ديارى كرابێت.
هێنانی ناسنامەی شەهید، بۆ دڵنيابوون لە جۆر و فايلى شەهيد.
كارتى زانيارى.
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ى بارى كه‌سی قوتابى.
فۆڕمى خۆراک.
پسوولەی ژمێریاری کرێی خوێندن، ئەگەر قوتابی و خوێندکار خۆی کرێ خوێندنەکەی دابێت.
ماوەی پێویست
(٣٠) خولەک بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکە، بەڵام وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن کاتەکەی نادیارە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا پشتگيرى بەردەوام بوونی خوێندن لەو قوتابخانە یان پەیمانگا یان زانکۆیە دەهێنێت کە لێی دەخوێنێت، کە تێیدا بڕى پاره‌ى خوێندن و ساڵى خوێندن و به‌ش و قوناخى خوێندنی قوتابی ديارى كرابێت.
قوتابی و خوێندکار ئەگەر ناوی شەهیدەکەی لە لیستی بودجەی تەرخانکراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگایەک بێت و شوێنی خوێندنەکەی لە پارێزگایەکی تر بێت پشتگیری لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە دەهێنێ کە شەهیدەکەی لێ تۆمارە، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەو پارێزگایەی کە لێی دەخوێنێت.
سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی یان ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.
سه‌ردانى ژووری په‌روه‌رده‌، بە مەبەستی تۆمارکرنی ناوی قوتابی له‌ سيسته‌می داتابیس.
سه‌ردانى ژووری بانکی زانیاری، بە مەبەستی دڵنیابوون له‌ ڕاستى و دروستى زانياريیه‌كان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی پەسندکردن و واژۆ لەسەر فۆرمەکە.
دووبارە سەردانی ژووری پەروەردە، بە مەبەستی ڕاکێشانی فۆرمی ساڵانەی خوێندن، دواتر قوتابی و خوێندکار فۆرمەکە دەباتە ئەو قوتابخانە یان پەیمانگا یان زانکۆیەی لێی دەخوێنێت، مامەڵەکەی کۆتایی دێت، بۆ هەر ساڵێکی خوێندن ئەم ڕێکارە دووبارە دەکاتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-09
دوا دەستکاری10-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.