پێناسە
دابينكردنى تێچووى خوێندنە بۆ زيندانیکراو و ڕاگيراوى سياسى، يان يهكێک له منداڵهكانى زيندانييهكه، کە لە زانكۆی تایبەتی یان حكومى (به شێوازى پارالێڵ) دهخوێنن لە ناو ههرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى نزیک پردی سەیداوە ناو بینای وەزارەت
بهڕێوهبهرايهتى كاروبارى زيندانیيه سياسيیهكانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی ههڤاڵان / پشت چيشتخانهى باب الحاره
ئیمەیل:- Zindani syase@yahoo.com
ئیمەیل:- Zindani syase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبهى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبهى زيندانییە سياسییەکان سلێمانى
سلێمانی / بهرانان / نزيک مزگهوتى شيخ فريد
07701526442
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی گهرميان
کەلار / گهڕهكى ڕاپهرين / بهرامبهر كۆمكارى زيندانى گهرميان
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەرین
ڕانیە / گهڕهكى قوله / بهرامبهر پهروهردهيى ڕانيه
07501147676
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دهبێت زيندانى و ڕاگيراوى سياسى ناوى پشتڕاست كرابێتهوه له لايهن لیژنهى تێروانينى داواكارى بوون به زيندانيكراو يان گيراوى سياسی، هەروەها منحەی مانگانەی بۆ بەسترابێت، بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ی (تایبەت بە خزمەتگوزاری خوێندن و تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی).
زيندانى سیاسی تەنها خۆى يان يهكێک له منداڵهكانى سوودمهند دەبێت له وهرگرتنى ئهم خزمهتگوزاريیه.
وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
دهبێت قوتابى و خوێندكار وهرگيرابێت له زانكۆ تایبەتییەکان يان حكومى به شێوازى (پارالێڵ) بەردەوام بێت لە خوێندن.
قوتابى و خوێندكار تەنها (١) یەک جار بۆ هەر قۆناغێکی خوێندن سوودمەند دەبن، ناکرێ بەهۆی (دواخستن، مۆڵەت، گواستنەوە، دەرنەچوون) لە هەر قۆناغێکی خوێندن دووبارە کرێی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت.
پێویستە قوتابی و خوێندکار هەموو ساڵێک تاکو تەواوبوونی خوێندنەکەیان پشتگیری بەردەوام بوون لە خوێندن، لەو زانکۆیەی لێی دەخوێنێت، ببات بۆ بەڕێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی بۆ تۆماركردنى ناوى قوتابى له سيستهمى داتابەیس.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرپرس نییە لەو خەرجییەی لە لایەن هەر قوتابخانە، پەیمانگا و زانکۆیەکەوە لە قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت لە بری تاقیکردنەوەی خولی دووەم.
یەکەمەکانی زانکۆکان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن، کرێی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ قوتابی و خوێندکارە یەکەمەکان.
پێشکەشکردنی داواکاری تۆماری ساڵانە بۆ خەرجکردنەوەی کرێی خوێندن لە سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی خوێندن تا ماوەی (٦) شەش مانگ دەبێت.
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەش دەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگيرى ئەو زانکۆیەی لێی دهخوێنێت، به مهرجێک بڕى پارهى خوێندن و ساڵى خوێندن لهگەڵ بهش و قۆناغى خوێندن ديارى كرابێت.
ناسنامهى زيندانیکراو و گیراوی سیاسی.
كارتى زانيارى.
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامهى بارى كهسی قوتابى.
فۆرمى خۆراک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا پشتگيرى بەردەوام بوونی خوێندن لەو زانکۆیە دەهێنێت کە لێی دەخوێنێت، کە تێیدا بڕى پارهى خوێندن و ساڵى خوێندن و بهش و قوناغى خوێندن قوتابی ديارى كرابێت.
سهردانى بهڕێوهبهرايهتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان یاخود هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەکات لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، به مهبهستى تۆماركردنى ناوى قوتابى له سيستهمى داتابەیس.
ئهم ڕێكاره ههموو ساڵێک دووباره دهبێتهوه تا تهواوكردنى خوێندن.
ئهم ڕێكاره ههموو ساڵێک دووباره دهبێتهوه تا تهواوكردنى خوێندن.
سەرانی پرسگە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەکان، کە تۆمارکراوە لە سیستەمێکی داتابەیس. لە سێرڤەری گشتی فۆرمێک دەردەچێت، هەر لە پرسگە دەدرێتەوە خوێندکار و قوتابی. پاشان دەیباتەوە بۆ زانکۆکەی لە بری پشتگیری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-01
دوا دەستکاری24-04-2022
Add new comment