بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان

تۆمارکردنی ناوی زیندانیکراو و ڕاگیراوانی سیاسیی کوردستانە:

زیندانیکراوی سیاسی: ئەو کەسەیە کە گیرابێت یان زیندانی کرابێت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق، تاکو ٢٠٠٣/٤/٩ی ڕۆژی ڕووخانی رژێم لە عێراق، لەسەر ڕادەربڕین و بیروباوەر، ئینتمایی نیشتمانی یان سیاسی، یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، یارمەتیدانیان یان بەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بڕیاری حوکمکردنی لەلایەن یەکێک لە دادگاکان، یاخود دەسەڵاتەکانی سەر بە ڕژێمە ناوبراوەکان درابێت.

گیراوی سیاسی: هەرکەسێک گیرابێت، گلدرابێتەوە یان ڕاگیرابێ بەبێ ئەوەی بڕیاری حوکم لەبارەیەوە لەلایەن دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت، بەپێی هەمان هاتوو لە پێناسەی (زیندانی کراوی سیاسی).

بڕینەوەی منحەیەکی خانەنشینی مانگانە بۆیان، دوای پشتڕاستکردنەوەیان و ناساندنیان وەکو زیندانی کراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی، کە دیاری دەکرێت بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانی کراو و ڕاگیراوی سیاسی لە کوردستان.
دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانی کراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک) ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەم زەوییە ‌ بێبەرامبەر پێی دەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.