پێناسە
هەر زیندانی کراو و گیراوێکی سیاسی کە دۆسیەکەی پشتڕاست کرابێتەوە و تۆمار کرابێت، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دیارییەکی (منحە) پێ دەدرێت کە بڕەکەی تەنها (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملێون دینارە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى نزیک پردی سەیداوە ناو بینای وەزارەت
بهڕێوهبهرايهتى كاروبارى زيندانیيه سياسيیهكانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی ههڤاڵان / پشت چيشتخانهى باب الحاره
ئیمەیل:- Zindani syase@yahoo.com
ئیمەیل:- Zindani syase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبهى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبهى زيندانییە سياسییەکان سلێمانى
سلێمانی / بهرانان / نزيک مزگهوتى شيخ فريد
07701526442
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی گهرميان
کەلار / گهڕهكى ڕاپهرين / بهرامبهر كۆمكارى زيندانى گهرميان
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەرین
ڕانیە / گهڕهكى قوله / بهرامبهر پهروهردهيى ڕانيه
07501147676
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە ناوی لە لایەن لیژنەی تێڕوانین لە داواکاری زیندانی کراوان و گیراوی سیاسی پشتڕاست کرابێتەوە و منحەی مانگانەی بۆ بەسترابێت.
نابێت زیندانی کراو و ڕاگیراوی سیاسی پێشتر سودمەند بووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامهى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەی عێراقی ژن و مێرد.
ناسنامەی زیندانی کراو گیراوی سیاسی.
وێنەی ڕەسەنی گرێبهستى هاوسهرگيرى (عقد زواج).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
پێشکەشکردنی داواکاری و ئەنجامدانی ڕێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی (١) یەک کاتژمێری پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری و خەرجکردنی پارەکە ماوەکەی دیار نییە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانییە سیاسییەکان یاخود هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی خۆی دەکات.
سەردانی پرسگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی، دوای ڕێکخستنی فایلەکە و وردبینیکردن، نوسراو بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادە دەکرێت، تاوەکو لە ڕێگای ئەوانەوە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری وەربگیردرێت، هەر لە پرسگە نوسراوەکەی پێ دەدرێت.
دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خزمەتخواز لە کاتی پێدانی چەکی پارەکەی ئاگادار دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-04
دوا دەستکاری25-04-2022
Add new comment