پێناسە
دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانی کراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک) ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەم زەوییە بێبەرامبەر پێی دەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.
ئەم زەوییە بێبەرامبەر پێی دەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى نزیک پردی سەیداوە ناو بینای وەزارەت
بهڕێوهبهرايهتى كاروبارى زيندانیيه سياسيیهكانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی ههڤاڵان / پشت چيشتخانهى باب الحاره
ئیمەیل:- Zindani syase@yahoo.com
ئیمەیل:- Zindani syase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبهى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبهى زيندانییە سياسییەکان سلێمانى
سلێمانی / بهرانان / نزيک مزگهوتى شيخ فريد
07701526442
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی گهرميان
کەلار / گهڕهكى ڕاپهرين / بهرامبهر كۆمكارى زيندانى گهرميان
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەرین
ڕانیە / گهڕهكى قوله / بهرامبهر پهروهردهيى ڕانيه
07501147676
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت ناوی لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند بە تێڕوانینی زیندانییە سیاسییەکان پشتڕاست کرابێتەوە وەک زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی، بە پێی یاسای ژمارە (١١) ساڵی ٢٠١١ هەموارکراو.
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەش دەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامهى زيندانى کراو و ڕاگیراوی سیاسی.
کارتی نیشتمانی (یاخود ناسنامهى بارى شارستانى و ڕهگهزنامهى عێراقى زيندانیيهكه).
ئهگهر زيندانييهكه له ژيان نهمابوو، پێويستى به بڕوانامەی مردن و دابهشنامهى شرعى ههيه، بۆ دياریكردنى
وارسهكانى، لهگهڵ وێنهى تۆمارى كهسى.
وارسهكانى، لهگهڵ وێنهى تۆمارى كهسى.
فۆرمى خۆراک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ماوەی داواکردنی ئەم خزمەتە (٢٠) خولەکی پێویستە، بەڵام دەستکەوتنی خزمەتەکە ماوەیەکی درێژی پێویستە، چونکە پێویستی بە ئامادەکردنی لیستی گشتی هەیە، دواتر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بە گشتی وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان خۆی لیستی پێدانی زەوی بە زیندانی کراو و گیراوی سیاسی ئامادە دەکات.
دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و دابەشکردنی زەوییەکە، پێویستی بە نوسراوی پشتگیری دەبێت بۆ تۆمارکردنی زەوییەکە، لە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیانی سیاسی داواکاری پێشکەش دەکات هەر لە پرسگەش دوای (٣٠) خولەک پشتگیرییەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-02
دوا دەستکاری25-04-2022
Add new comment