پێناسە
تۆمارکردنی ناوی زیندانیکراو و ڕاگیراوانی سیاسیی کوردستانە:
زیندانیکراوی سیاسی: ئەو کەسەیە کە گیرابێت یان زیندانی کرابێت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق، تاکو ٢٠٠٣/٤/٩ی ڕۆژی ڕووخانی رژێم لە عێراق، لەسەر ڕادەربڕین و بیروباوەر، ئینتمایی نیشتمانی یان سیاسی، یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، یارمەتیدانیان یان بەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بڕیاری حوکمکردنی لەلایەن یەکێک لە دادگاکان، یاخود دەسەڵاتەکانی سەر بە ڕژێمە ناوبراوەکان درابێت.
گیراوی سیاسی: هەرکەسێک گیرابێت، گلدرابێتەوە یان ڕاگیرابێ بەبێ ئەوەی بڕیاری حوکم لەبارەیەوە لەلایەن دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت، بەپێی هەمان هاتوو لە پێناسەی (زیندانی کراوی سیاسی).
بڕینەوەی منحەیەکی خانەنشینی مانگانە بۆیان، دوای پشتڕاستکردنەوەیان و ناساندنیان وەکو زیندانی کراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی، کە دیاری دەکرێت بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانی کراو و ڕاگیراوی سیاسی لە کوردستان.
زیندانیکراوی سیاسی: ئەو کەسەیە کە گیرابێت یان زیندانی کرابێت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق، تاکو ٢٠٠٣/٤/٩ی ڕۆژی ڕووخانی رژێم لە عێراق، لەسەر ڕادەربڕین و بیروباوەر، ئینتمایی نیشتمانی یان سیاسی، یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، یارمەتیدانیان یان بەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بڕیاری حوکمکردنی لەلایەن یەکێک لە دادگاکان، یاخود دەسەڵاتەکانی سەر بە ڕژێمە ناوبراوەکان درابێت.
گیراوی سیاسی: هەرکەسێک گیرابێت، گلدرابێتەوە یان ڕاگیرابێ بەبێ ئەوەی بڕیاری حوکم لەبارەیەوە لەلایەن دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت، بەپێی هەمان هاتوو لە پێناسەی (زیندانی کراوی سیاسی).
بڕینەوەی منحەیەکی خانەنشینی مانگانە بۆیان، دوای پشتڕاستکردنەوەیان و ناساندنیان وەکو زیندانی کراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی، کە دیاری دەکرێت بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانی کراو و ڕاگیراوی سیاسی لە کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بەشی یاسایی (اثبات) دەبێ بیسەلێنێ لە رێگەی (بەڵگەی نوسراو یان شاهید).
خزمەتخواز پێوستە زیندانی کراو یان ڕاگیراوی سیاسی بێت.
هەبوونی (مقتبس حکم) ی سەردەمی رژێم کە تێیدا (حکم) درابێت لە لایەن (محکمة الثورة) یان (دادگا تایبەتەکان) واتا بەڵگەنامەی نوسراوی هەبێت بۆ سەلماندنی (حکم) دانی یان گیرانی.
بە پێی یاسای ژمارە (١١) ساڵی ٢٠١١ی هەموارکراو ئەگەر (مقتبس حکم)ی پێ دابین نەکرا ، پێویستە لە سەری شایەت ئامادە بکات بە مەرجێک شایەتەکان زیندانی سیاسی بووبن لەگەڵ خۆیدا یان ئاگاداربن لە گیرانەکەی.
دهبێت داواكار ناوى پشت ڕاست بکرێتەوە وهک زيندانى کراو یان گێراوى سياسى یان ڕزگار بووی شاڵاوی ئهنفال، له لايهن لێژنهى تايبهت به تێڕوانينی له داواكارى زيندانييه سياسيهكان، به پێى ياسايى ژماره (١١)ى ساڵى ٢٠١١ى هەموارکراو و پهيڕهوى ژماره (٨) ى ساڵى ٢٠٢٠ و ڕێنمايى وهرگرتن.
ئەگەر زیندانییەکە مووچە خۆری حکومەت بێت، دەتوانێت تا ماوەی (١٠) دە ساڵ مووچە و منحەکەی وەربگرێت، پاش (١٠) دە ساڵەکە دەتوانێت لە نێوان منحەی زیندانی سیاسی یاخود مووچەی حکومی، کامیان باشترە ئەوە هەڵبژێرێت.
ئهگهر زيندانيهكه له ژيان دانهما بەپێی یاسایی خانەنشینی بەرکار وارسەکانی سوودمەند دەبن.
پێوستە خزمەتخواز بەڵێننامەیەکی (٤) چوار خاڵی، کە لە لایەن دادنوسەوە ئامادە کرابێت، مۆر و واژۆ بکات کە تیایدا بەڵێن بدات لە هیچ شوێنێکی تر منحەی زیندانی کراوی سیاسی وەرناگرێت، یان ناوی لە هیچ شوێنێکی تر بە زیندانی سیاسی تۆمار نەکردووە.
تەنها لە هەندێک لە قۆناغەکاندا بریکار دەتوانێت بە کارەکان هەڵبستێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت، بەڵام لە کاتی ئامادەبوون بەرامبەر لیژنەی تێڕوانین لە داواکارییەکە، دەبێت داواکار خۆی ئامادەبێت.
بڕی بەخشیش (منحە)کان بە پێی ماوەی زیندان و ڕاگیرانەکە دەگۆڕێت، کە لە پەیڕەوی ژمارە (٨) ساڵی ٢٠٢٠ ڕوونکراوەتەوە و هاوپێچ کراوە.
ئەو منداڵەی لە زیندان لە دایک بووبێت، وەک گیراوی سیاسی تۆمار دەکرێت، ئەگەر لە کاتی لە دایکبووندا دایکی زیندانیکراو یان گیراوی سیاسی بووبێت، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠، تایبەت بە ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسا و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کوردستان ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١١.
ئەو کەسانەی حوکمی (غیابی) دراون بەڵام زیندانی نەکراون، بە زیندانی سیاسی تۆمار ناکرێن.
ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیەی کە مینحەی هەیە لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها لە یەکێکیان سوودمەند دەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
(مقتبس حکم)ی سەردەمی ڕژێم یاخود (٤) چوار شایەت ئامادە بکات کە لەگەڵ خۆی زیندانی بووبن، یان ئاگاداربن لە زیندانیەکەی یان گیرانەکەی.
ناسنامەی باری شارستانی.
ڕەگەزنامەی عێراقی.
فۆرمی خۆراک.
کارتی زانیاری.
(٤) چوار وێنەی ڕەنگا و ڕەنگ.
بەڵێننامە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لە کاتی ئاسایدا (٢) مانگ تێپەڕ ناکات، بەڵام بە هۆی زۆری داواکارییەکان و کەڵەکەبوونی داواکارییەکان (٢) ساڵی پێ دهچێت به هۆی سیستهمی سهرهبهندی..
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت و هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکان.
پاشان ئەم فۆرمانە لە لایەن بەشی زیندانیانی سیاسی لە شارەکان بە نوسراو دەنێردرێن بۆ بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان پاش ڕاستاندنی ڕەوانەی لیژنەی تێڕوانین دەکرێت.
لەکاتی نۆرە هاتنی خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە لە ڕۆژی ئامادەبوونی لە بەردەم لیژنەی تایبەت بۆ تێڕوانین و پشت ڕاستکردنەوەی داواکارییەکەی.
دوای پشتڕاست کردنەوەی داواکارییەکەیان، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان ڕێکارە ناوخۆییەکان بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرێز ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی منحەی مانگانەی بۆ دەبەسترێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOMA-03
دوا دەستکاری03-12-2021
Add new comment