پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆ و لقی زانکۆی نێودەوڵەتی، پەیمانگەی تایبەت، لقی زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی و لقی پەیمانگای تایبەتی ناوخۆییە، هەرەوەها کردنەوەی کۆلێژ، سەنتەری زانستی و بەشی زانستی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
/ دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری
/ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
٨:٣٠ ی بەیانی تاکو ٣ ی دوانیوەڕۆ.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین
0662569315
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بۆ لقی زانکۆ و پەیمانگەی ناوخۆیی تایبەت:
ئامادەکردنی (Proposal) بە پێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
بۆ لقی زانکۆی تایبەت:
ئامادەکردنی (Proposal) بە پێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩ تایبەت بە کردنەوەی لقی زانکۆی نێودەوڵەتییەکان.
بۆ پەیمانگەی تایبەت:
ئامادەکردنی (Proposal) بە پێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٥ تایبەت بە پەیمانگە تایبەتەکان.
بۆ کۆلێژ و بەشی زانستی لە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگە تایبەتەکان:
ئامادەکردنی (Proposal) بە پێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان هەرەوەها پڕکردنەوەی فۆرمێکی تایبەت کە هاوپێچە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆیی:
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
بۆ کەسی بیانی:
پاسپۆرت.
وێنەیەکی کۆپی بۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی بۆ (٩٠) نەوەد ڕۆژی کارکردن، بۆ کردنەوەی زانکۆی تایبەت، لقی زانکۆی نێودەوڵەتی، لقی زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی، پەیمانگەی ناوخۆیی، لقی پەیمانگای تایبەتی ناوخۆیی. بۆ کردنەوەی بەشی زانستی و کۆلێژ (١٥) پانزە بۆ (٦٠) شەست ڕۆژە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦ بڕی:
- بڕی (١٢،٠٠٠،٠٠٠) دوانزە ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی زانکۆی تایبەت و لقی زانکۆی نێودەوڵەتی یاخود پەیمانگای تایبەت.
- بڕی (٢٥٠،٠٠٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار پێویستە بدرێت دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی زانکۆی تایبەت و لقی زانکۆی نێودەوڵەتی.
- بڕی (٥٠،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا ملیۆن دینار دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی پەیمانگەی تایبەت.
- بڕی (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی.
- بڕی (١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد و پەنجا ملیۆن دینار دوای ڕەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی.
- بڕی (٨،٠٠٠،٠٠٠) هەشت ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری پەیمانگەی تایبەت.
- بڕی (٣٥،٠٠٠،٠٠٠) سی و پێنج ملیۆن دینار دوای ڕەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری پەیمانگەی تایبەت.
- بڕی (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد ملیۆن دینار لە کاتی گۆڕینی هەر لقێکی زانکۆی تایبەت بۆ زانکۆی تایبەتی سەربەخۆ.
- بڕی (١٥،٠٠٠،٠٠٠) پانزە ملیۆن دینار لە کاتی گۆڕینی هەر لقێکی پەیمانگەی تایبەت بۆ پەیمانگەی تایبەتی سەربەخۆ.
- بڕی (٨،٠٠٠،٠٠٠) هەشت ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی کۆلێژ لە زانکۆی تایبەت.
- بڕی (٢٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست ملیۆن دینار دوای ڕەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی کۆلێژ لە زانکۆی تایبەت.
- بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەلی کردنەوەی بەشی ئەکادیمی لە زانکۆی تایبەت یاخود پەیمانگەی تایبەت.
- بڕی (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار دوای ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی بەشی ئەکادیمی لە زانکۆی تایبەت یان پەیمانگەی تایبەت.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین، دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری دەکات لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و متمانە بەخشین دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی (Proposal).
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و متمانە بەخشین، بە مەبەستی پێشکەشکردنی کۆپیەک لە پسولەی لێوەرگرتنی ڕسوماتەکە.
خزمەتخواز پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و متمانە بەخشین، بە مەبەستی پێدانی یاداشت.
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و متمانە بەخشین، بە مەبەستی پێشکەشکردنی کۆپیەک لە پسولەی لێوەرگرتنی ڕسوماتەکە و وەرگترنی فەرمانی وەزاری کردنەوەی دەزگاکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-14
دوا دەستکاری12-05-2022
Add new comment