په‌سه‌ندكردنی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان لە دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم، دوای وردبینی و یه‌كانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سه‌ر بڕوانامه له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامه‌كان پارێزراوه چ له‌شێوه‌ی فایلی به‌رجه‌سته یان فایل و داتای كۆمپیوته‌ری، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
وەڵامدانەوەى ئەو نووسراوانەى کە لەلایەن زانکۆکان و وەزارتەکان و دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمەوە ئاڕاستەى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان دەکرێت سەبارەت بە بابەتى نازناوى زانستى و بەرزکردنەوەى پلەى زانستى و گۆڤارى زانستى و کۆنفرانسى زانستى و سەنتەرەکانى توێژینەوە و زمانى ئینگلیزى و هەر بابەتێکى تر‌ى تایبەت بە کاروبارى زانستى.