کارتی نیشتمانی بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاووڵاتیانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.

کارتی زانیاری کارتێکە دەدرێت بە هەر خێزانێک کە تێیدا زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکە تۆمارکراوە.
پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆ پشکنينى خوێنی ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی.
کوتانی مند‌اڵان پێدانی ڤاکسینە بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی (١) یەک ڕۆژی تا (٦) شەش ساڵی.
بەدەستهێنانی ڕاپۆڕتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری) پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
گۆڕینی ناوی هاوبەشی کارەبا گۆڕینی ناوی هاوبەشی کارەبا لە ناوێک بۆ ناوێکی تر.
تۆمارکردنی نوسینگەی تاکە کەسی بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.
دەستەبەرکردنی کرێکار دەستەبەرکردنی گشت کرێکارانی کەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی مافەکانیان لە کاتی کارکردنیان.
بڕوانامەی لە دایکبوون بەڵگەنامەی فەرمی لە دایکبوونە بۆ هەر منداڵێکی تازە لە دایکبوو.
کردنەوەی خولی ڕاهێنان (مه‌شق و ڕاهێنانی پیشه‌یی) کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە بوارە جیاوازەکان وەکو PVC، کاره‌با، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر.