کوتانی منداڵان پێدانی ڤاکسین بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی یەک (١) ڕۆژی تا شەش (٦) ساڵی.
تۆمارکردنی شەهیدان شەهید: هەرکەسێک گیانی خۆی بەختکردبێت لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لە مافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێندەکرێت: آ- شەهیدی سەنگەر: هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوا یەکەکان وەک بەرگریکردنێک لە خاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت. ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەر تاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر. ج- شەهیدی هاوڵاتی: هەر کەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچپێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.
گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان لە پسوولەی خۆراک بریتییە لە گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان بۆ کەسێکی تری ئەندامی هەمان خێزان، لە کاتێکدا سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت یاخود گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
نوێکردنەوەی ناسنامەی ساڵانەی بریکاری ئارد و خۆراک نوێکردنەوەی ساڵانەی ناسنامەی بریکاری هەر بریکارێکە لە بەڕێوەبەرایەتی تایبەتمەندی خۆی. بریکاری ئارد لە بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە. بریکاری خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی کارگە بریتییە لە گۆڕینى خاوەنداریەتی کارگە لە کەسێکى ئاسایى یان واتایى (معنوی) بۆ کەسێکى ترى ئاسایى یان واتایى (معنوی).
پێدان و نوێکردنەوەی ناسنامەی کارمەند و چەک بە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاسەوانی دروستکردنی ناسنامەی کارمەند و ڕێگەپێدانی هەڵگرتنی چەکی کۆمپانیایە بۆ کارمەندەکانی کۆمپانیاکانی ئەمنی.
دابینکردنی مافى خانەنیشنى بۆ میراتگرانی کەرتی شارستانی دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی، کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بەپێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشینی.
نوێکردنەوەی ناسنامەی بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی لەسەر داواکاریی بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ (٣) ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو (٢) ساڵە.