پێناسە
شەهید: هەرکەسێک گیانی خۆی بەختکردبێت لەکاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لەمافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لەدوای یەکەکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن دەکرێت:
آ- شەهیدی سەنگەر: هەرکەسێک لەکاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لەدوا یەکەکان وەک بەرگری کردنێک لەخاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت.
ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەرتاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.
ج- شەهیدی هاووڵاتی: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچ پێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.
بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن دەکرێت:
آ- شەهیدی سەنگەر: هەرکەسێک لەکاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لەدوا یەکەکان وەک بەرگری کردنێک لەخاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت.
ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەرتاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.
ج- شەهیدی هاووڵاتی: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچ پێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
/ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوان
/ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرئەنجامی هەردووکیان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان وەک بەرگری کردنێک لە خاک و گەلی کوردستان گیانی بەخت کردبێت، بە شەهیدی سەنگەر تۆمار دەکرێت.
هەر کەسێک لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال یان بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی یان جینۆساید یان هەر تاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد و تورکمان و کلدان سریان ئاشوریەکان و ئەرمەنەکان و ئەوانی تر گیانی بەختکردبێت، بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێت.
هەر کەسێک لە ئەنجامی کارە جەنگیەکان یان کارە تیرۆرستیەکان یان کۆچ پێکردنی بە زۆرەملێ یان لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنیەکەی گەلی کوردستان یان کۆچ پێکردنەکانی تر گیانی لە دەست دابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.
هەر پێشمەرگەیەک یان خەباتکارێکی سیاسی، لە کاتی ئاوارەییدا بۆ وڵاتانی دەورووبەر تا ڕێککەوتی ١٩٩٣/١٢/٣١ گیانی لە دەست دابێت، بە شەهیدی سەنگەر تۆمار دەکرێت.
هەر زیندایکراو و گیراوێکی سیاسی، لە سێدارە درابێت، گوللەباران کرابێت یان لە زیندان گیانی لە دەست دابێت، بە شەهیدی سەنگەر تۆمار دەکرێت.
گیراو و ڕاگیراو لە پرۆسەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان لە زیندانەکاندا گیانی لە دەست دابێت بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێت.
هەر هاوڵاتییەک لە کاتی ئاوارەییدا بۆ وڵاتانی دەورووبەر، پێش ڕاپەرینی ١٩٩١ تا ڕێکەوتی ١٩٩٣/١٢/٣١ گیانی لە دەست دابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.
هەر هاوڵاتییەک بەهۆی کۆچپێکردنی زۆرەملێ، لە ڕێکەوتی ١٩٧٥/٥/١ تاوەکو ١٩٧٨/١٢/٣١ دوور خرابێتەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق و، لەوێ گیانی لە دەست دابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.
هەروەها ئەوانەشی بە بەڵگە دەیسەلمێنن پاش ئەو ڕێکەوتەش، بە زۆر گلدراونەتەوە.
هەروەها ئەوانەشی بە بەڵگە دەیسەلمێنن پاش ئەو ڕێکەوتەش، بە زۆر گلدراونەتەوە.
هەر هاوڵاتییەک بەهۆی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٩٩١/٣/٣١ تا ڕێکەوتی ١٩٩١/٧/١ کۆچی دوایی کردبێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.
هەر هاوڵاتییەک لە ئەنجامی کارە جەنگییەکانی (تۆپباران، بۆردومان، مین و تەقەمەنییەکان) گیانی لەدەست دابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار دەکرێت، بە مەرجێک لە لایەن ڕژێمی پێشوو عێراقەوە بە خانەنەشین تۆمار نەکرابێت.
هەر هاوڵاتییەک لە ئەنجامی (خۆپیشاندان، ڕەشبگیری) تا ڕاپەڕینی ١٩٩١ گیانی لە دەست دابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.
شەهیدانی تاوانەکانی جینۆسایدی فەیلییەکان تا ١٩٨٠/١٢/٣١، بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێن.
شەهیدانی تاوانەکانی جینۆسایدی بارزانییەکان تا ڕێکەوتی ١٩٨٣/١٢/٣١، بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێن.
شەهیدانی تاوانەکانی شاڵاوی ئەنفال تا ڕێکەوتی ١٩٨٨/١٢/٣١، بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێن.
ئەو شەهیدەی مینحەی شەهیدانەی هەیە لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وارسەکەی تەنها لە یەکێکیان سوودمەند دەبێت.
وارسی شایستە (مستحق) سوودمەند دەبێت لە ماف و ئیمتیازاتی تەرخانکراو بەپێی یاسا لە ڕێکەوتی تۆمارکردنی بە وارس.
هەر بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیاوی کە پشتڕاست کرابێتەوە و مینحەی مانگانە وەربگرێت، دوای کۆچی دواییکردنی، وەک شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێت.
هاوسەران و منداڵانی شەهید، هەمان ماف و ئیمتیازاتیان هەیە کە بۆ یەک هاوسەر و منداڵ بڕیاری لەسەر دراوە.
لە کاتی نەمانی وارسی یاسایی شەهید یاخود منحەی شەهید بە هەر هۆکارێک، منحەکە دەگەرێتەوە بۆ گەنجینەی هەرێم و، ناو و دۆسیەی وەک شەهید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەمێنێتەوە.
شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕێکەوتی ١٩٨٨/٣/١٦، هەروەها ئەوانەی دواتر بەهۆی کاریگەری بەرکەوتەییەکەی گیانی لەدەستدابێت، یان گیان لەدەستبدات، بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێن.
شەهیدانی کۆمەڵکوژی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە (کورد، تورکمان، کلدان سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر) بە شەهیدی جینۆساید تۆمار دەکرێن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تۆماری باری کەسی (صورة قيد)، بۆ وردبينى لە ناوى سيانى.
ناسنامەی باری شارستانی کەسەکە.
بڕوانامەی مردن (شهادە وفات).
دابەشنامەی شەرعی (قسام شرعي)، بۆ دياریكردنى وارسى شەرعى.
پشتگیری لایەنی پەیوەندیدار بە پێی سروشتی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی، ئەنفال هەر یەک لە (پارتە سیاسیەکان یاخود لایەنی سەربازی.هتد).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) ڕۆژ لێکولێنەوەی مەیدانی دەکرێت لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان دواتر مامەڵەکە ڕەوانەی وەزارەتی شەهیدان دەکرێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی دەکات.
ئەگەر مامەڵەکەی شەهیدی سەنگەر یان شەهیدی هاوڵاتی بێت سەردانی بەشی شەهیدان دەکات، ئەگەر مامەڵەکەی شەهیدی جینۆساید بێت، سەردانی بەشی جینۆساید دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و کردنەوەی فایل.
دوای پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە، لێکۆڵینەوە و وردبینی لە بەڵگەنامەکان دەکرێت و بڕیاری لیژنەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە مەبەستی پەسندکردن و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-07
دوا دەستکاری17-03-2022
Add new comment