پێدان و نوێکردنەوەی ناسنامەی کارمەند و چەک بە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاسەوانی

پێناسە
دروستکردنی ناسنامەی کارمەند و ڕێگەپێدانی هەڵگرتنی چەکی کۆمپانیایە بۆ کارمەندەکانی کۆمپانیاکانی ئەمنی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
هێنانی فۆرمی داواکاری دروستکردنی ناسنامەی چەک و کارمەندی کۆمپانیای پاسەوانی واژۆکراو لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
هێنانی بەڵێننامەی کارمەندی کۆمپانیای پاسەوانی، بە هەڵنەگرتنی چەک و ناسنامەکانی لە دەرەوەی ئەرکی فەرمی کۆمپانیاکەی.
لەکاتی نوێکردنەوە ناسنامەکان، پێویستە فۆرمی تایبەت بە نوێکردنەوەی ناسنامەی چەک و کارمەند پڕ بکرێتەوە.
لە کاتی نوێکردنەوەی ناسنامەکان، پێویستە ناسنامە کۆنەکان بدرێتەوە بە بەشی ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان، بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامە تازەکەی.
هێنانی دەستەبەری دارایی (الکفالة بمبلغ معین) بۆ هاوڵاتییانی عێراقی بە بڕی (٣،٠٠٠،٠٠٠) سێ ملیۆن دینار، بۆ بیانی (٧،٠٠٠،٠٠٠).
پێویستە کارمەندانی کۆمپانیای پاسەوانی ڕاپۆرتی پزیشکی هەبێت.
پێویستە کارمەندانی کۆمپانیای پاسەوانی تەمەنی لە (٢١) ساڵ کەمتر نەبێت (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
تاوانبار نەبێت بە هێچ کەتنێکی ئابڕووبەر.
پێویستە کارمەندانی کۆمپانیای پاسەوانی فەرمانبەری شارستانی ، سەربازی نەبێت (گرێبەست، هەمیشەیی).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی کارمەندی پاسەوانی.
کارتی زانیاری کارمەندی پاسەوانی.
بۆ کەسی بیانی، کۆپییەکی پاسپۆرت لەگەڵ کارتی نشینگە.
نوسراوی دەستەبەری دارایی (الکفالة بمبلغ معین)
ڕاپۆرتی پزیشکی.
نوسراوی بەڵگەنامەی بێتاوانی هاوڵاتی.
ماوەی پێویست
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٥) پێنج ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٢ ئاماژە بە یاسای ژمارە (١٨) ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە کاری کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان:
- (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار وەردەگیرێت لە کاتی دروستکردنی ناسنامەی چەک بۆ کارمەندی کۆمپانیای پاسەوانی بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ.
- (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار وەردەگیرێت ساڵانە لە کاتی نوێکردنەوە بۆ هەر ناسنامەی چەک.
- (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار وەردەگیرێت ساڵانە لە کاتی دروستکردن و نوێکردنەوەی ناسنامەی کارمەندی کۆمپانیای پاسەوانی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوەنی کۆمپانیا یاخود نوێنەری ڕێپێدراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکارییەکەی کە بە نووسراوی فەرمی داواکراوە.
خزمەتخوازخزمەتخواز لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیاکان و مۆڵەتپێدان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی ڕسومات و وەرگرتنەوەی ناسنامەکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-37
دوا دەستکاری16-08-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.