دەرهێنان و نوێکردنەوەی ناسنامەی شەهیدان و جینۆسادکراوان دروستکردنی ناسنامەی تایبەت بە شەهیدان و جینۆسایدکراوانە بۆ وارسەکانیان، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، هەروەها نوێکردنەوەی ئەو ناسنامانە بە گوێرەی پێویست.
پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە گەشتیاران و فڕۆکەى گەشتیاران بە گوێرەى ستانداردى جیهان بریتییە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە گەشتیاران و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە ستافى فڕۆکەوانى گەشتیارى.
پێشوازى کردن و تۆمارکردنى ناو و کردنهوهى دۆسيهى پهنابهرى بۆ ئاواره گهڕاوهکان دروستکردنی دۆسییەی تایبەت بە پەنابەرییە بۆ ئاوارە گەڕاوەکان، لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و بنکەکانی پێشوازی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان.
کاروباری گەڕانەوەی بە یەکجاری پەنابەرانی کوردی دەرەوەی وڵات بریتییە لە ئەنجامدانی ئیش و کارەکانی پەنابەران، بە مەبەستی گەڕانەوەیان بە یەکجاری بۆ هەرێمی کوردستان.
گواستنهوهى ئاواره گهڕاوهکان بۆ شوێنى مهبهست دابینکردنی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر و نەفەر هەڵگرە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان و کەلوپەلەکانیان.
پێدانهوهى کرێى گهڕانهوهى ئاوارهکان بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.