پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە گەشتیاران و فڕۆکەى گەشتیاران بە گوێرەى ستانداردى جیهان

پێناسە
بریتییە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە گەشتیاران و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە ستافى فڕۆکەوانى گەشتیارى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ١٠٠ مەتری
ئیمەیڵ:- Gd.office@eia.krd
964662113300+
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی
سلێمانی/ ڕاپەڕین/ ڕێگەی سلێمانی/ کەرکوک
ئیمەیڵ:- info@sulairport.krd
Airport_sul@yahoo.com

00964533173322 - 0533170017
مەرجەکان
هەبوونى بلیتى فڕۆکە و دۆکۆمێنتە پێویستییەکانی گەشتکردن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەى پاسپۆرت.
بە دەستهێنانى ڤیزا، بۆ ئەو وڵاتەى کە گەشتیار گەشتى بۆ دەکات و پێویستى بە ڤیزایە.
بلیتی فڕۆکە.
لەکاتى بوونى کێشە یان گومان پێویستى بە ناسنامەى تایبەت هەیە.
ماوەی پێویست
بە گوێرەى ستانداردى جیهانى پێویستە گەشتیار (٣) سێ کاتژمێر بەر لە گەشتەکەی ئامادە بێت.
تێچوو
بۆ فڕۆکە بە پێى جۆرى فڕۆکەکان دەگۆڕێن، داهاتى وەرگیراو لە نێوان (٣٥٠$) بۆ (٣٣٥٠$) خزمەتگوزارییەکانى مانەوەى فڕۆکە (١٥٠$) پارەى وەرگیراو لە گەشتیارى ئاسایش بۆ دەرەوەى وڵات (٢٥$) وە گەشتیارى ناوخۆ (١٥$) وە بۆ گەشتیارانى حج و عمرە بڕى (٢٥$) وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
یەکەم هەنگاو گەشتیار سەردانى ئاسایشى فڕۆکەخانە دەکات.
گەشتیار سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گومرکى فڕۆکەخانە دەکات.
گەشتیار سەردانى کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان دەکات.
گەشتیار سەردانى بنکەى جوازات دەکات.
بۆ فڕۆکە خزمەتگوزارییەکان دەست پێ دەکات لە کاتى پەیوەندى کردن و نیشتنەوەى فڕۆکە تا هەستان و بەجێهێشتنى ئاسمانى فڕۆکەخانە و خزمەتگوزارییەکانى بەردەوامە بە گەشتیاران و ستافى فڕۆکەکان.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-05
دوا دەستکاری22-06-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.