بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر / سلێمانی

گواستنەوەى کارگۆى ئاسمانى بۆ هەرێمى کوردستان بە ڕێگاى ئاسمانى و پێشکەشکردن و ڕێکخستنى خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ کەلوپەلى هاوردە و هەناردەکان.
دیاریکردنى بەرزى باڵەخانە و بیناکان لە ناوەوەى سنورى فڕۆکەخانە و هەندێک ڕووبەرى دیاریکراو لە دەرەوەى سنورى فڕۆکەخانە، کە کاریگەریان دەبێت لەسەر سەلامەتى فڕۆکەوانى فڕۆکەخانە، بە پێى نەخشەى سیستەمى (OLS) بە پشت بەستن بە ستاندارەکانى (ICAO) لەم بوارە.
دیاریکردن و ئامادەکردنى گشت بەربەستەکانى سروشتى و دەستکرد لە سنورى ڕووتەختە بەربەستەکان و نوێکردنەوەى زانیارییەکانیان لەسەر نەخشەى (AIP)ى فڕۆکەخانە.