دیاریکردنى بەرزى باڵەخانەکان لە سنورى فڕۆکەخانە (OLS)

پێناسە
دیاریکردنى بەرزى باڵەخانە و بیناکان لە ناوەوەى سنورى فڕۆکەخانە و هەندێک ڕووبەرى دیاریکراو لە دەرەوەى سنورى فڕۆکەخانە، کە کاریگەریان دەبێت لەسەر سەلامەتى فڕۆکەوانى فڕۆکەخانە، بە پێى نەخشەى سیستەمى (OLS) بە پشت بەستن بە ستاندارەکانى (ICAO) لەم بوارە.
دیاریکردن و ئامادەکردنى گشت بەربەستەکانى سروشتى و دەستکرد لە سنورى ڕووتەختە بەربەستەکان و نوێکردنەوەى زانیارییەکانیان لەسەر نەخشەى (AIP)ى فڕۆکەخانە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ١٠٠ مەتری
ئیمەیڵ:- Gd.office@eia.krd
964662113300+
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی
سلێمانی/ ڕاپەڕین/ ڕێگەی سلێمانی/ کەرکوک
ئیمەیڵ:- info@sulairport.krd
Airport_sul@yahoo.com

00964533173322 - 0533170017
مەرجەکان
هەبوونى نوسراوى داواکارى دیاریکردنى بەرزى ڕێپێدراو بۆ هەر باڵەخانەیەک یان پڕۆژەیەک کە لە لایەنەکى پەیوەندیدار لە حکومەت ڕەوانە کرابێت وەک (وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، دەستەى وەبەرهێنان، یان هەر وەزارەتێکى ترى پەیوەندیدار).
نەخشەى زەوى دەستنیشانکراو لەسەر ماستەرپلانى شارى هەولێر کە لە لایەن بەشى (GIS) لە وەزارەتى شارەوانى پەسەند کرابێت.
کۆردینەیتی زاوییەکانی پارچە زەوی دەستنیشانکراو.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هەبوونى داواکارى وە گشت بەراییەکانى فەرمى، وەک:
کۆردینەیتی پارچە زەوی دیاری کراو (X,Y,Z).
نوسراوی وەزارەتی شارەوانی یان دەستەی وەبەرهێنان.
نەخشەی زەوی دیاریکراو لە لایەن بەشی (GIS) لە وەزارەتی شارەوانی پەسند کرابێت.
ماوەی پێویست
(٣) سێ ڕۆژ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوەنى داواکارییەکە سەردانی (٢) دوو ژوور دەکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەی کە بریتین لە:
پێشکەشکردنى نوسراوى داواکارى وە دابینکردنى زانیارییەکان بە گوێرەى داواکارى ڕێنماییەکانی فڕۆکەخانە.
بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕی، بە مەبەستی وەرگرتنی نوسراو / داواکاری/ ئامادەکردنی وەڵام.
پلاندانان و بەدواداچوون، بە مەبەستی دیراسەت و هەڵسەنگاندن بۆ وەرگرتنی بڕیار.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-01
دوا دەستکاری19-06-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.