چوون و هاتنى گەشتیاران و هاتووچۆى ئاسمانى و پێشوازیکردنى تایبەت (VIP)

پێناسە
گواستنەوەى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان بە ڕێگەى ئاسمانیی، ڕێکخسنتى خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ گشت گەشتیاران، میوانانى فەرمى حکومەتى هەرێم و شاندە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ١٠٠ مەتری
ئیمەیڵ:- Gd.office@eia.krd
964662113300+
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی
سلێمانی/ ڕاپەڕین/ ڕێگەی سلێمانی/ کەرکوک
ئیمەیڵ:- info@sulairport.krd
Airport_sul@yahoo.com

00964533173322 - 0533170017
مەرجەکان
هەبوونى دۆکیۆمێنتە پێویستەکانى گەشتکردن (پاسپۆرت و ناسنامەى بارى کەسى و بلیتى گەشتکردن).
بەڵگەنامە و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بلیتی فڕۆکە، پاسپۆرت، ڤیزە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵات، ناسنامەى کەسى بۆ گەشتە ناوخۆییەکان.
ماوەی پێویست
ئەم خزمەتە بە بەردەوامى کراوەیە بۆ بەکارهێنان لە ماوەى (٢٤) بیست و چوار کاتژمێر.
تێچوو
تێچووی خزمەتگوزاری گەشتیاران: تێچووی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
- گەشتیارانی ناوخۆیی بۆ گەشتی ڕۆشتن (Domestic Departure Passengers): (١٢) دوانزە دۆلاری ئەمریکییە.
- گەشتیارانی ناوخۆیی بۆ گەشتی هاتن (Domestic Arrival Passengers): بێبەرامبەرە.
- گەشتیارانی نێودەوڵەتی بۆ گەشتی ڕۆشتن (International Departure Passengers):(٣٢) سی و دوو دۆلاری ئەمریکییە.
- گەشتیارانی نێودەوڵەتی بۆ گەشتی هاتن (International Arrival Passengers): بێبەرامبەرە.

تێچووی خزمەتگوزاری فڕۆکەکان: تێچووی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
- کرێی نیشتن و پارکینگ (Landing and Parking charge): بە پێی جۆری فڕۆکەکە دەگۆڕێت هەروەک لە لیستی هاوپێچی ژمارە (٤) دا هاتووە.
- کرێی خزمەتگوزارییەکانی زەمینی (Ground Handling charge): بە پێی جۆری فڕۆکەکە دەگۆڕێت هەروەک لە لیستی هاوپێچی ژمارە (٥) دا هاتووە.
- کرێی تێکردنی سووتەمەنی فڕۆکە (Fuel charge): بە پێی نرخی بەنزین و ویست و داواکاری کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان دەگۆڕێت.
تێبینی/ نرخ و تێچووی ئەم خزمەتانە ڕاستەوخۆ لە گەشتیار وەرناگیرێت بەڵکو لە ڕێگەی هێڵە ئاسمانییەکانەوە وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا گەشتیاران بە پرۆسەى ئەمنى تێپەڕ دەبن و بە پاسى بێبەرامبەر دەگوازرێنەوە بۆ بەردەم تێرمیناڵى سەرەکیی. خزمەتگوزارییەکانى فڕۆکەخانە بەکاردێنێت بۆ گواستنەوەى کەلوپەلەکانیان بۆ بەردەم (Check in)، پاشان بە پرۆسەى پاسپۆرت کۆنتڕۆل تێدەپەڕێت، دواى ئەمە گەشتیار بە ئارەزووى خۆى خزمەتگوزارییەکانى ناو تێرمیناڵ بەکاردەهێنێت وەکو (خواردنگە و کافتریا و بازارى ئازاد وە گشت ئەو خزمەتگوزاریانەى تر کە بە پێى خواستى گەشتیاران دابین کراوە)، پێش چوونیان بۆ دواین خاڵى گەیشتن بە فڕۆکە.
ئامادەکارى و ڕێکخستن بۆ گەشتیاران دەکرێت وە پێشوازى کردنى گەشتیاران تاکو گەیشتن بۆ ناو فڕۆکە وە بە پێچەوانەوە، وە بۆ خزمەتگوزارى ئاسمانى بە ڕێگەى داواکردنى فەرمى لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-02
دوا دەستکاری22-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.