بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە)، بۆ منداڵانی نابیستی زگماکی.
بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
پێدانی ڤاکسین به گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئەنفلۆنزا، نەخۆشی هەوکردنی جۆری B، تایفۆد و گرانەتا، هەوکردنی پەردەی دەماغ، سوورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکەڵ و ڤاکسینی زەرەتا).
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخش یان کەرستە سەرەتاییەکەی، کە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانانەوە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.
ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسکە، بۆ نەخۆشانی تووشبووی تالاسیمیا، کە پێویستە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجامبدرێت.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی شیری وشکە (شیری منداڵان و گەوران) لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی وزەبەخش یان کەرەستەی سەرەتایی دروست کردنەکەی.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی کهولی یان کەرەستەی سەرەتایی دروستکردنەکەی.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش ڕەوانە دەکرێت بۆ چارەسەری سێیەمی، واتە (احالە) کرابێت.