پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاندنی جگەر هەیە.
پەسەندکردنی بڕوانامەی ئەو کەسانەیە کە لە سەنتەری سپا، شوێنەکانی مەساج و تاتۆ کاردەکەن.
تۆمارکردنی چێشتخانە و کافتریا براندەکانە، بە مەبەستی پێدانی نووسراوی هاوردن.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی شیری وشک.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست یان کەرەستە سەرەتایەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
مۆڵهتى کۆمپانیا و بازرگانانی ھاوردنی خۆراک (خواردن و خواردنهوه)یە بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی، بۆ کەسانى تووشبوو به کێشەی دەروونی، لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.
داواکاری هاوڵاتییانە بۆ پشکنینی تاقیگەیی کیمیای و فیزیای و بایۆلۆژی بۆ نموونەکانی خۆراک و خواردنەوە و ئاو، بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی بەرهەمە خۆماڵییەکان یان هاوردەکراوەکان پێش بەکارهێنانیان.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە کهولییەکان یان کەرەستەی سەرەتاییەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.