حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

زەوی و خانوبەرە

پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.
بریتییە لە گواستنەوەى بەشێک لە مافی مولکایەتى، مافى ڕەفتارکردن، لە میرى بۆ ئەو جووتیارانەى کە زەوى کشتوکاڵییان لەبەر دەستدایە بە گرێبەستى بە کرێدان یان بە بڕیارى دابەشکردن پەسەندکراو، بە واتا زەوییەکە هەر بە ناوى میرى دەمینێ، بەڵام مافى ڕەفتارکردن دەدرێتە جوتیار کە ئەمیش گواستنەوە، فرۆشتن، ڕەهنکردن و هیبە دەگرێتەوە.
بریتییە لە وردبینیکردنى نەخشەى ترێسى مامەڵەکانى داخوازى، بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵى بەرهەمهێن و پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.
دابینکردنى زەوى پێویستە بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان کە ڕووبەرەکەی لە (١٠) دە دۆنم زیاترە، وەک (پەلەوەری (هێلکە و گۆشت)، ماسی، کاوێژکاران، هەنگەلان، بناری چیاکان، خانووی پلاستیکی، کارگەی ئالیک، مەشتەل، قارچک، سەربڕخانە)
بریتییە لە تەرخانکردنی موڵک و تۆمارکردنی لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ناوی فەرمانگەی ئەوقافی تایبەتمەند ئەگەر وەقف (مضبوط) بوو، یان بە ناوی (الواقف و الموقوف علیها) لەگەڵ دیاریکردنی جۆری وەقفەکە و مەرجەکانی وە ناوی سەرپەرشتیار (المتولی)، ئەگەر وەقفەکە لە جۆری (الاوقاف الملحقة) بوو، ئەو تۆمارکردنە پشت بە بەڵگەنامەیەکی شەرعی (حجة شرعیة) یان بڕیارێکی دادگا دەبەستێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
تۆمارکردنی وەسیەتی کەسێكە، کە خاوەن موڵکە و تێیدا مافی خاوەندارێتییەکەی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر لە دوای مردنی، بۆ بەناوکردنی موڵکەکە، یاخود پێدانی بڕی بەهای ئەو موڵکەی، کە وەسیەتی لەسەر کراوە یان سوودەکەی، بۆ کەسی وەسیەت بۆکراو، بە پێی بڕیاری دادگا یان بەڵگەنامەی وەسیەت (حجة الوصیة).

بریتییە لە وەرگرتنەوەی قەرزی خاوەن قەرزێک پێش خاوەن قەرزەکانی دیکە، وەک پێشخستنی بەهای فرۆشراو بۆ فرۆشیار، یان ئەو شایستانەی، کە تایبەتن بە بەڵێندەر و ئەندازیار، کە لە ئەستۆی خاوەن باڵاخانەی سەر موڵکەکەیە، یان پێشخستنی هاوبەش لەکاتی دابەشکردنی موڵک؛ ئەگەر یەکێک لە هاوبەشەکان زەرەرمەند بێت لە ئەنجامی دابەشکردنەکە. هەموو ئەمانەش بە دانپێدانانی لایەنەکان یان بە بڕیاری دادگا دەبێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
بریتییە لە فرۆشتنی موڵکێک لە لایەن فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە شێوەی زێدەگری، کە نیشانەی بارمتە یان مافی نایابی لەسەر تۆمارکراوە، بە پێشکەشکردنی داواکارییەکی نووسراو لە لایەن خاوەنی قەرز، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزەکەی و سوودەکانی ئەگەر شایستەی بوو ( مستحق الادا‌ء).