داواکردنی فرۆشتنی موڵک بە زێدەگری (طلب البیع بالمزایدة)

پێناسە
بریتییە لە فرۆشتنی موڵکێک لە لایەن فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە شێوەی زێدەگری، کە نیشانەی بارمتە یان مافی نایابی لەسەر تۆمارکراوە، بە پێشکەشکردنی داواکارییەکی نووسراو لە لایەن خاوەنی قەرز، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزەکەی و سوودەکانی ئەگەر شایستەی بوو ( مستحق الادا‌ء).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
پێشکەشکردنی داوایەکی نووسراو لە لایەن خاوەنی قەرز (الدائن المرتهن) کە تیایدا داوای قەرز و سوودەکانی بکات.
پێویستە ماوەی دانەوەی قەرزەکە کۆتایی پێ هاتبێت (مستحق الأداء).
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، سەرۆکایەتیی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان دووان لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
وێنەی بارمتە (رهن).
ماوەی پێویست
چل و پێنج (٤٥) بۆ حەفتا و پێنج (٧٥) ڕۆژ، لەبەر پێوستبوونی بە ڕاگەیاندن (اعلان) لە ڕۆژنامە بۆ ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ و هەندێک ڕێکاری دیکە، کە بەپێی یاسا دیاریکراوە.
تێچوو
- ڕێژەی (٪٢) لە نرخی خەمڵاندنی موڵک، پاڵپشت بە بڕگەی (ا) لە ماددەی (٤٨) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪١) ڕەسمی پوول بەپێی بڕگەی (چوارەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان، لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- ڕێژەی (٪٢.٥) لە گوژمەی قەرزەکە ڕەسمی دادیی وەردەگیرێت لە فرۆشیاری قەرزار (مدین) لە بەرامبەر فرۆشتنی موڵكی بارمتەکراو بەپێی ماددەی (٥٣/چوارەم) یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ى ساڵی ١٩٨١ى هەموارکراو.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆمار بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ى ساڵی ١٩٨١ى هەموارکراو.
-بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بەپێی بڕگە (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆڕمی ژمارە (١٣).
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی داواکاری فۆڕمی نموونە (١٣) بەپێی بڕگە (٤٩) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- تەواوی پارەی تێچووی ڕێکارە یاساییەکان کە بڕەکەی گۆڕاوە و چەسپاو نییە لە هەموو مامەڵەیەک، وەک تێچووی پێڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامە کە دەکەوێتە ئەستۆی قەرزاری خاوەن موڵکی بارمتەکراو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خاوەن قەرز داواکاری پێشکەشدەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی مۆر و واژۆکردن و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، ڕەزامەندی دەدات و ئاڕاستەی ژووری دۆسییەکانی دەکات.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیە.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی تۆماری موڵکەکە.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی نەبوونی گڵدانەوە.
سەردانی ژووری فرۆشتنی ئاشکرا (مزایدە) دەکات.
پێڕاگەیاندن دەکرێت بۆ قەرزار.
ئەنجامدانی پشکنین و (وضع الید).
ئەنجامدانی جاردان (اعلان) لە ڕۆژنامەی ڕۆژانە.
دوای تەواوبوونی سی (٣٠) ڕۆژ لە دوای ڕۆژی جاردان (اعلان) فرۆشتنی ئاشکرا لە هۆبەی زێدەگری ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر ئەنجامی زێدەگرییەکە گەیشتە ئەو نرخەی، کە بەپێی یاسا بۆی دانراوە ئەوا بڕیاری فرۆشتنەکە جێگیر دەکرێت.
پێڕاگەیاندنی کۆتایی بۆ قەرزار دەنێردرێت بە بڕیاری فرۆشتنی ئاشکراکە بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ (٣) ڕۆژ لە ڕۆژی پێڕاگەیاندنیەوە دەتوانێت قەرزەکانی بداتەوە و فرۆشتنەکە هەڵبوەشێتەوە، بە پێچەوانەوە بڕیاری فرۆشتنەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت و تۆماردەکرێت.
دواتر بڕیاری هەواڵەکردنی کۆتایی فرۆشتنە ئاشکراکە تۆماردەکرێت و ڕەوانەی دەستەی لێوردبوونەوە دەکرێت، بە مەبەستی وردبینیکردنی و دواتر پێدانەوەی وێنەی تۆمار.
لە ئەنجامی ئەو فرۆشتنە ئاشکرایەدا لە کۆتایی خاوەن قەرز قەرزەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-28
دوا دەستکاری12-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.