حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

زەوی و خانوبەرە

گۆڕینەوەی موڵکێکە بە موڵکێکی تر بەپێی گرێبەستێکی ڕەزامەندانەی دوو لایەنە بۆ گۆڕینەوەی موڵکێک بە موڵکێکی تر، جیاوازی لەگەڵ فرۆشتنی موڵک ئەوەیە؛ لایەنەکانی گرێبەستەکە موڵکەکانیان دەگۆڕنەوە، بەڵام لە فرۆشتنی موڵکدا، فرۆشیار موڵکەکەی بە پارە دەفرۆشێت.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
مەبەست لەسەرلە نوێ‌ تۆمارکردن چەسپاندنی مافی خاوەنداریەتیی موڵکە و تۆمارکردنی بە ناوی خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی لە تۆمارەکانی خانووبەرە و دەرکردنی وێنەی تۆماری موڵکەکەیە بە پێی یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە.
زەوی و خانووبەرە ئەگەر گۆڕانکاریی بەرجەستەیی (مادي) بەسەردا هات، وەک بیناکردن یان تێکدان یان زیادکردنی شتی نوێ یان هەر گۆڕانێک لە پێکهاتەکەی ڕووبدات و ببێتە هۆی ئەوەی گۆڕان لە شێوە و سوود و بەکارهێنانیدا ببێت یان بە تێکدانی پێکهاتەکەی، دەبێت ڕەگەزی موڵکەکە ڕاستبکرێتەوە، واتە دەبێت خاوەن موڵک موڵکەکەی بە فەرمی بگۆڕێت، بۆ نموونە پێشتر زەوی بووبێت ئێستا کرابێتە خانوو.
دیاریکردنی پشکی هاوبەشەکانە لە موڵكێک یان چەند موڵكێک، کە پشکەکانیان بە شێوەی کۆبەشیی (شیوع) تۆمار کرابێت. ئەو دابەشکردنە دوو جۆرە:
یەکەمیان جیاکردنەوە (تفریق)، کە پشکی هاوبەشەکان لە موڵكێكی هاوبەش جیا دەکاتەوە و، هەر بەشێکیان بە شێوەی موڵكی تەواو بە ناوی هاوبەشەکان تۆمار دەکات. جۆری دووەم دابەشکردنی کۆکەرەوەیە (قسمة جمع) کە بریتییە لە دیاریکردنی پشکی موڵکە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەیان لە یەک (١) موڵک یان زیاتر کە هەر هاوبەشێک بەری دەکەوێت.
تۆمارکردن و پشتگیریکردنی وێنەی تۆماری موڵکێكە، کە بەپێی یاسا لە لایەن فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە پەسەندکراو بێت، بۆ ئەو موڵکانەیە کە تۆماری هەمیشەیی و دۆسییەکانیان لەناوچووبێت یاخود عەیبدار بووبێت.