دابەشکردنی ڕەزامەندانە (رضائي)

پێناسە
دیاریکردنی پشکی هاوبەشەکانە لە موڵكێک یان چەند موڵكێک، کە پشکەکانیان بە شێوەی کۆبەشیی (شیوع) تۆمار کرابێت. ئەو دابەشکردنە دوو جۆرە:
یەکەمیان جیاکردنەوە (تفریق)، کە پشکی هاوبەشەکان لە موڵكێكی هاوبەش جیا دەکاتەوە و، هەر بەشێکیان بە شێوەی موڵكی تەواو بە ناوی هاوبەشەکان تۆمار دەکات. جۆری دووەم دابەشکردنی کۆکەرەوەیە (قسمة جمع) کە بریتییە لە دیاریکردنی پشکی موڵکە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەیان لە یەک (١) موڵک یان زیاتر کە هەر هاوبەشێک بەری دەکەوێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
ڕووبەری موڵک شیاوی دابەشبوون بێت.
بە ناوی دوو (٢) کەس یان زیاتر بێت بە هاوبەشی.
دەکرێت لە ڕێگەی بریکارەوە ئەو خزمەتە پێشکەش بکرێت بە بریکارنامەی یاسایی.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، سەرۆکایەتیی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان دووان لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
وێنەی تۆماری موڵک.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
- ڕێژەی (٢٪) لە نرخی خەمڵاندنی موڵک. پاڵپشت بە بڕگەی (٢) لە ماددەی (٥٢) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- ڕێژەی (١٪) ڕەسمی پوول بەپێی بڕگە (٣)ى لە یاسای ڕەسمی پوول ژمارە (٣)ى ساڵی ١٩٩٣ هەموارکراو.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆڕم.
- بڕی (١٢,٠٠٠) دوازدە هەزار دینار بۆ لیژنەی کەشف و تەقدیر قیمەی عقار بەپێی ڕێنمایی تایبەت بە یاسای خەمڵاندنی بەهای خانووبەرە و سوودەکانی ژمارەی (٨٥) ساڵی ١٩٧٨ی هەموارکراو.
- بڕی (٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادی، بەپێی بڕگە (٨) لە مادەی (٥٣)ی یاسای ڕەسمی دادی (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆمار بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ى ساڵی ١٩٨١ى هەموارکراو.
- بڕی (٥٠٠) پێنج سەد دینار ڕەسمی پوول، یاسای ڕەسمی پوول ژمارە (٣)ى ساڵى ١٩٩٣ى هەموارکراو و ڕێنمايى ژمارە (٢٠٠٦١) له ٢٠١٣/١٢/٩.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی فەرمانگە و پێشکەشکردنی داواکاری بە بەڕێوەبەر (عریضة).
وەرگرتنی فۆڕمی ژمارە (١٠) لە ژووری خەزنە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی مۆرکردن و واژۆکردن لەسەر فۆڕمی تایبەت.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردن بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهینانی دۆسیە.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆماری هەمیشەیی و وردبینیکردنی.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ نیشانەیەکی گڵدانەوە.
وەرگرتنی کرێی پشکنین لە خەزنە، بە مەبەستی خەمڵاندن.
سەردانی ژووری نۆڕین (کشف) دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
سەردانی ژووری یاریدەدەر دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ڕەسمی تۆمارکردن و ڕەسمی پوول.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕەسم.
بەپێی سنوورەکانیان سەردانی ژووری تۆمارکار و یاریدەدەر دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و دانپێدانان.
ناردنی مامەڵەکان بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردن.
دوای پەسەندکردن لە لایەن دەستە، کۆتا هەنگاو وێنەی تۆماری موڵکەکە وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-05
دوا دەستکاری10-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.