حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم

بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شوفێری بکەن، گشت جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ کاری پێ دەکرێت.
هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەستبهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازەبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی ڕه‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێلە له‌سه‌ر داواکاری خاوه‌نی ئۆتۆمبێل، به‌ ئه‌نجامدانی ڕێکاره‌ یاساییه‌کان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و کەپسکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ڕووداوی هاتووچۆ، یاخود هەر هۆکارێکی تر، کە مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتییان لە دەستداوە و ناشێن بۆ لێخوڕین، لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک یان هەر ئامێرێکی کشتوکاڵی و بیناسازی خاوەنی ساڵیانه‌ی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه‌. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازەبکاتەوە.