تۆمارکردنی ماتۆرسکیل تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.
گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گواستنهوهی تۆماری ئۆتۆمبێلە به ههموو جۆرهکانییەوە له پارێزگایهک بۆ پارێزگایهکی تر، لەسەر داواکاری و خواستی خزمەتخواز.
گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیل به ههموو جۆرهکانی ئەگەر کۆن بێت یان گهچرابێت گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیل لە چاپی کۆنەوە بۆ جۆری چاپی نوێی پیتی ئینگلیزی، لە کاتی گەچران یان کۆنبوونی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ یاخود هەر هۆکارێکی تر.
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به ههمان خاسییهتهکانی ئۆتۆمبێلهکه، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجامدەدرێت.
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە بۆ هاوڵاتییان، بە مەبەستی بەکارهێنانی لە دەرەوەی وڵات.
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆرسیکل جۆری (A) بەڵگەنامەیەكی فەرمییە كە ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی بەشێوەیەکی یاسایی شوفێری ماتۆڕسکیل بکات.
دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووی ئۆتۆمبێل، ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان و ماتۆڕسکیل دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (بە هەموو جۆرەکانییەوە) و ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرەکانە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.