گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل به‌ هه‌موو جۆره‌کانی ئەگەر کۆن بێت یان گه‌چرابێت

پێناسە
گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل لە چاپی کۆنەوە بۆ جۆری چاپی نوێی پیتی ئینگلیزی، لە کاتی گەچران یان کۆنبوونی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ یاخود هەر هۆکارێکی تر.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
تابلۆی ژمارەکە لەو پارێزگایە تۆمارکرابێت کە داواکارییەکەی لێ پێشکەش دەکرێت، لە لایەن خاوەنی ساڵیانە یاخود بریکاری ساڵیانە داواکارییەکە پێشکەش بکرێت.
تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە چاپی ڕەسەن بێت.
پێویستە ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیە پشکنینی (opvi) توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە بەسەرنەچووبێت.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت کە لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
ساڵیانەی ئۆتومبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (٧٩) ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ یه‌که‌م جار ‌ (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ دووه‌م جار (١٥٠،٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی یان تێکچوونی تابلۆ بۆ زیاتر له‌ دوو جار (٢٥٠،٠٠٠) دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆی سیستەمی نوێی پیتی ئینگلیزی بە ئارەزوومەندانە (١٣٠،٠٠٠) سەد و سی هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی یەک (١) تابلۆ (٣٧،٠٠٠) سی و حەوت هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی دوو (٢) تابلۆ (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی سێ (٣) تابلۆ (١١٢،٠٠٠) سەد و دوانزە هەزار دینار.

بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەرچووبێت، پێویستە لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین پشکنینەکانی نوێ بکرێنەوە.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ئەگەر سزای لەسەر بوو، سەردانی پەنجەرەی سزا، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو سزایانەی لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
ژووری ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتی نوێکردنەوەی تابلۆ.
لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، مامەڵەکە ڕادەست ده‌کرێت و وردبینی بۆ دەکرێت. دواتر سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-19
دوا دەستکاری11-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.