پێناسە
هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە مافی گۆڕینی عارەبانەکەی هەیە لە فلاتەوە بۆ تانکی، یان لە فلاتەوە بۆ قەلاب یاخود هەر جۆرە عارەبانەیەکی تر بۆ بەکارهێنانی، بە مەبەستی کارکردن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئه‌و عاره‌بانه‌یه‌ی ده‌به‌سترێت به یاسایی هاورده‌ی هه‌رێم کرابێت یان له کارگه‌یه‌کی ڕێگەپێدراو دروست کرابێت و به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌کانی هه‌بێت.
ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی عاره‌بانه‌که‌ی لێ ده‌به‌سترێت، هه‌ڵگری تابلۆی هاتووچۆی ئه‌و پارێزگایه بێت کە مامەڵەکەی لێ ئەنجام دەدرێت.
پێویستە پشکنینی توندوتۆڵی (Opvi) و پشکنینی هاتووچۆ (واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل)ی ئۆتۆمبێلەکە و عارەبانەکەی، کە ساڵی جارێک ده‌کرێن، ماوەکەیان بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە پێویستە تازە بکرێنەوە.
ده‌بێت خاوه‌نی ساڵیانه یان بریکارەکەی ڕێکاره‌کان ئه‌نجام بدات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- ئەگەر سزای لەسەر بوو پێویستە بڕی ئەو سازایانە بدات کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیە.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی نووسینی داواکاری گۆڕینی عارەبانەی ئۆتۆمبێلەکە.
سەردانی بەشی هونەری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەری بەشی هونەری.
سەردانی پشکنینی هاتووچۆ (واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل)، بە مەبەستی پشکنینی ئاکارەکانی عارەبانەکە، بۆ دڵنیابوون لە گونجاویی عارەبانەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکە بە پێی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.
دوای پشکنین، هەر لە بنکەی پشکنینی ئۆتۆمبێل نووسراو دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ئەو پارێزگایەی کە ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری تابلۆیەتی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی گومرگ و دانی ڕسوماتەکانی گومرگ.
دووبارە سەردانی بنکەی پشکنینی توندوتۆڵی (Opvi) و پشکنینی هاتووچۆ (واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل) دەکات، بە مەبەستی سەرلەنوێ پشکنینی ئۆتۆمبێل و عارەبانەکەی، بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجانیان پێکەوە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکان.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی سزا و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن، بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که سزای له‌سه‌ر بوو، پێویسته له په‌نجه‌ره‌ی سزا بڕی ئه‌و سزایه بدرێت.
سەردانی ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه، مامەڵەکە ڕادەست ده‌کرێت بۆ وردبینیکردن تێیدا.
دوای دڵنیابوونەوە لە نه‌بوونی که‌موکوڕی له مامه‌ڵه‌که، ماوه‌یه‌کی که‌م چاوه‌ڕوان ده‌که‌یت و دواتر له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه، ساڵیانه‌که وه‌رده‌گیرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-22
دوا دەستکاری26-10-2022
Add new comment