پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چایخانە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ چایخانەکان، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چێشتخانەی میللی (شعبی) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو چێشتخانەی میللیانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
مۆڵەتی گواستنەوەى باڵەخانەى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەی ناحکومی مافی گواستنەوەیان لە باڵەخانەیەک بۆ باڵەخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی سەرجەم مەرجە پەروەردەییەکان لە باڵەخانە تازەکە.
گۆڕینى خاوەنداریەتى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
وەرگرتنی مۆڵەتی قوتابخانەی ئامادەیى ئەکادیمى ناحکومى بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحکومی بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێرکردن، وێڕای تواناکانی حکومەت زەمینەی گونجاو دێتە کایەوە بۆ کێبرکێ لە بواری پەروەردەی دروست لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی (ئەهلی) وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى بە پێی ئەو بەشەی داواكار داوای مۆڵەتی كردنەوەی بۆ دەكات، كە چەند بەشێک دەگرێتەوە (كۆمپیوتەر، نەوت، وەرزش، هونەر و مۆسیقا، كارگێڕی، ژمێریاری)، بە مەبەستی وەرگرتنی قوتابیان، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتین، لە خوێندن دابڕاون و مافی خوێندنیان نییە لە پەیمانگا یاخود قوتابخانە میرییەكان، لەبەر ئەوەی لەم پەیمانگایانە مەرجی تەمەن نییە بۆ وەرگرتنیان.
وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای کاروباری نشینگەی بیانیان پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری کاروباری نشینگەی بیانیان لە هەرێمی کوردستان.